هاورێ و هەڤاڵان و دۆستان لە شوێنی شەهیدبوونی شەهید یاسین بووڵوت(شوکری سەرحەد)گردبوونەوە کە ٢٣رۆژ بەسەر شەهیدبوونیدا، تێپەری هێشتا بکوژانی دەستگیرنەکراون.
ئەمڕۆ هەینی٨/١٠/٢٠٢١ تەڤگەری ئازادیی و گەنجانی وڵاتپارێز و ڕەژاک بۆ شەرمەزارکردنی ئەو دەستە ڕەشەی کە ٢٣ڕۆژلەمەوبەر لەم کاتەدا، لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، لە لایەن چەند کەسێک دەستڕیژی گولە لەهەڤال شوکری دەکرێت و لەوێدا شەهید دەکرێ، هەر لە و چوارچێوەیەشدا سەرەتای گردبوونەوەکە بە دەقەیەک وەستان بۆگیانی شەهیدان و پاشان
وتارێک لە لایەن کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور لە لایەن ئامانج حەمەڕەش خوێندرایەو و تێدا هاتبوو
ئەمڕۆ ٢٣ ڕۆژ بەسەر شەهیدبوونی هەڤاڵ شوکری سەرحەد تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا بکوژان دەستگیرنەکراون و بەسزای یاسایی نەگەیەندراون، بەڵام ئێمە دەزانین بکوژ هەڵهاتووە بۆ هەولێر.
ئەوەش هاتبوو: دیمەنی بکوژەکان کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون لەبەردەستدان، لە ڕاگەیەندراوە سەرەتاییەکانی دەزگا ئەمنییەکانیشدا ئەوە ڕاگەیەندرابوو کە بەڵگە هەیە سەبارەت بە ڕووداوەکە و بۆ ڕایگشتیی ئاشکرادەکەن، بۆیە داواکارین بەزووترین کات ڕووداوەکە ڕوونبکرێتەوە.
ئاماژەبۆئەوەشکراوە: کە هەتا ڕوونکردنەوەی تەواوەتیی ئەو ڕووداوە چاودێریکەری کەیسەکە دەبن و دەڵێت: هەموو هەفتەیەک لە ڕۆژی هەینیدا لە شوێنی شەهیدبوونی هەڤاڵ شوکریی کۆدەبینەوە و داوای لێپرسینەوە لە بکوژان دەکەین، هەتا دەگەینە ئامانجیش چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت.