بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزراندن یەوە

 

 

 

بەبۆنەی نۆهەمیین ساڵیادیی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییەوە بە ناوی تەواوی هەڤاڵانەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی گەلی کورد دەکەین.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وەک سیستمێکی دیموکراتی سیاسیی کۆمەلایەتی لە باشوری کوردستان خۆی بەرێکخستنکردووە، لە سەر بنەمای جیهانبینی تازەگەری دیموکراتی هاوسەنگی رەگەزی و ژینگەپارێزی تێکۆشان دەکات، هەبوونی نەتەوە و ئیتنیکی باوەری جیاواز، فرەرەنگی کولتوری و بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگە وەک  پێوانی تێکۆشان و دەوڵەمەندی کۆمەڵگە دەبینێت، لە کار و خەباتدا ژن و گەنج بە پێشەنگ و گەوهەری جیهانبینی خۆی دەزانێت و بۆچارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگە سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ونەتەوەی دیموکراتی بەبنەماوەردەگرێت.

تەڤگەری ئازادیی لە  ١٧/١٠/٢٠١٤ بە بەشداری ١٥١ ئەندام یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی  لە باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە لەو کاتەدا گەلەکەمان لە باشورو رۆژئاوای کوردستان رووبەرووی درندانەترین هێرش و پەلاماری داگیرکاری و هێرشی تیرۆریستەکانی داعش ببۆوە هەر بۆیە لەوکاتەدا وەک هیوایەکی نوێ دەرکەوت و رۆڵێکی بەرچاوی لە گەشەپێدانی هزری نەتەویی و دیکوکراتی و وڵاتپاریزیدا نیشاندا، بەردەوام بەچالاکی مەدەنیانە بۆ پشتیوانی هێزە شۆرشگێرەکانی کوردستان لە شەقامەکان دەنگێکی زوڵاڵو دلێربووە و پیشەنگایەتی کردووە، لە ئاستی نەتەوەییدا خاوەن پرۆژە بووە و بەردەوام پشتیوانی هەر هەوڵێکیش بووە کە یەکیەتی نەتەوەیی بەبەنەماگرتبێت، بۆ چارەسەری پرسە کانی باشوری کوردستان و ئێراق و ناوچەکێشەلەسەرەکانی مادەیی ١٤٠ چەندین جار پرۆژەی چارەسەری پێش کەشکردووە سەرەرای ئاستەنگیەکان بەرپرسیارانە بەشداری لەپرۆسەی سیاسیدا کردووە ،

لەئێستادا دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بەهۆی عەقڵیەتی دەسەڵاتخوازی  قۆرخکاریانە و  وابەستەییانەیان بەدەوڵەتانی داگیرکەر کۆمەڵگایان رووبەرووی دەیان کێشەی زهنی وسیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی کردۆتەوەو بێهیوایەکی قوڵیان لەناخی تاکەکاندا چاندووە ،کۆسپی گەورەشیان بۆ خەباتکارانی تەڤگەری ئازادی وڵاتپاریزان وئازادیخوازان دروستکردووە لەقەدەغەکردنی چالاکی و گرتن و تیرۆرکردنی پیشەنگانی ئەم تێکۆشانە دەستیان نەپاراستووە، بەڵام هیچ کۆسپێک نەی توانیوە  لەبەدیهێنانی خەون وخەیاڵی شەهیدانی رێی ئازدی کوردستان دامان ببرێت و بەپێداگریەوە تێکۆشان بەردەوامە.

تەڤگەری ئازادیی  خۆی بەرپرسیار دەبینێت لە بەرامبەر پێشەنگایەتی کردن و چارەسەری بۆ سەرجەم کێشەو قەیرانەکان بەتێگەیشتن لەئەزموونی رابردووی بزاڤەسیاسیەکان و پشبەستن بە توانامادی ومەعنەویەکانی کۆمەڵگا دەتوانرێت هێزی وەرچەرخان و گۆرانکاری دیموکراتی بخرێتەخزمەتی گشتی کۆمەڵگاوە، پێمان وایە چارەسەری بنگەیی کێشەو قەیرانەکان تەنها بەئاڵوگۆری دەسەڵات بەدینایەت بەڵکوگۆرانکاری لەئاستی زهنی سیاسی رێکخستنی و بەرێوەبەریەوە پێویستە پێشبخرێت  بۆ ئەوەش تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی ئازدیخواز لە هەموو ئاستەکانی کۆمەلایەتی، ئابوری، چاندی زهنی  پرۆژەی چارەسەری دەخاتە خزمەت کۆمەڵگاوە، لەئێستدا جیهان وناوچەکە بەقۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەرێت داگیرکەرانی کوردستان بەسودوەرگرتن لەپەرتەوازەیی و نەبوونی ستراتیجێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی بەتایبەت لەباشوری کوردستان هەوڵە داگیرکاری یەکانیان چرکردۆتەوە لەهەوڵدان بۆ لێسەندنەوەی تەواوی دەسکەوتە بەخوێن بەدەست هاتوەکانی گەلی کورد، لە رۆژئاوای کوردستان دەوڵەتی تورکیا و گروپەتیرۆرستەکان بەسودوەرگرتن لە ناکۆکی هێزە نێودەوڵەتیەکان عەفرین وسەرێکانی گرێسپی و چەندین شوێنیان بەزۆرداری داگیرکردووەو هەرەشەی داگیرکاری لەتەواوی ناوچەکەدەکەن، لەباشوری کوردستانیش لە١٦ ئۆکتۆبەرەوە دوای لەدەستدانی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان سەرەررای لاوازی حکومەتی ناوەنیش بەڵام رۆژبەرۆژ ناوچەکوردستانیەکان رووبەروی زەحمەتی ودەرکردن و چۆڵکردن دەبنەوە، لەلایەکیدیش دەوڵەتی تورکیا بەقوڵایەکی زۆر لەناوچەسنوریەکانەوە داگیرکاری ئەنجامدەدات بەئاشکرا تیرۆری ئازادیخوازان ودەستێوەردان دەکات،لەباکوری کوردستانیش بەردەوامە لە شەری دەسکەوتەکانی کورد و بەردەوامە لەگرتن وئەشکەنجەی سیاسەتمەداران وئازادیخوازان، دەوڵەتی ئێرانیش لەکاتێکدا رووبەرووی شۆرشیکی کۆمەڵگەی گەلانی ئازادی خوازبۆتەوە بەپێشەنگایەتی ژنانی کورد و دوروشمی ژن ژیان ئازادیان کردۆتە هەوێنی یەکیەتی گەلان و رۆژبەرۆژ هیوای سەرکەوتن گۆرانکاری دیموکراتیانە نزیک دەکاتەوە، ئەورووداو  هەستیاری وگۆرانکاریانەی  لەناوچەکەو دەوروبەرما رووئەدات ئاماژەن بۆ وەرچەرخانی گەورەوگرنگ کە هەر هێزێکی سیاسیی و تاکێک دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریێتی مێژوویی،  وەک تەڤگەری ئازادیی بانگی تەواوی هیزو لایەنەسیاسیەکان دەکەین ناکۆکیەکان بخەنەلایەک، بەرەی داگیرکەران هیچ سودێکی نیە نە بۆ گەلانی خۆیان نەبۆ ئێمەش وەرن بابەرپرسیارانە بۆ بەرنامەو ستراریجێکی هاوبەش لە کۆنگرەیەکی فراواندا کۆببینەوە و بریاری ئازایانە بدەین و تێکۆشانێک بەڕێوەبەرین لایەق بەڕێبازی شەهیدان و زۆر و زەحمەتی گەلەکەمان بێت، ئەو بارودۆخە چیدیکە بە عەقڵیەتی ناوچەگەری و بەرژەوەندخوازی وابەستەیی بەردەوام ناکات.

بەوبۆنەیەوە لەنۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەرەکەماندا بانگ لە تەواوی هێزە دیموکرات خوازەکان و ئازادیخوازان دەکەین بۆ سیاسەتێکی نەتەوەیی و دیموکراتیانە بۆ پاراستینی کوردستان و  پاڵپشتی لە شۆرشی گەلان بۆ ئازادی پێویستە لە دەوری یەک کۆبینەوە.

 

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

۲۰۲۲ – ۱۰ – ۱۷

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە یادی رۆژنامەگەریی کوردییدا بڵاوکردەوە

یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی پییرۆزبێت لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، پییرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *