یادی حەوت ساڵەی شەهیدکردنی کەمال شێخ سادە و سدیق ساڵیاوایی کرایەوە

لە مەراسیمێکدا کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێکخرابوو، یادی حەوت ساڵەی شەهیدکردنی کەمال شێخ سادە و سدیق ساڵیاوایی کرایەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٤/١٣ لە شارۆچکەی پێنجوێن، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکردنیانەوە مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهید کەمال شێخ سادە ناسراو بە (کەمالە خڕە) و سدیق ساڵیاوایی بەڕێوەچوو، مەراسیمەکە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێکخرابوو، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پژاک، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان لە مەراسیمەکەدا ئامادەییان هەبوو.
مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد و دواتر کاردۆ کەمال، کوڕی شەهید کەمال شێخ سادە بەیاننامەی بنەماڵەکەیانی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو: شەهید کەمال هەمیشە لە لووتکەی تێکۆشاندا بووە لە دژی دوژمنان و ناحەزانی کورد، هەمیشە لە پێشەوەی بەرەکانی تێکۆشاندا بووە، فەرماندەیەکی بەهێز و سیاسییەکی ڕادیکاڵ و چالاکوانێکی چاونەترس بوو، هەمیشە لە بەرژەوەندییەکانی خاکدا خاوەن هەڵوێست بووە، بەهۆی ئەو هەڵوێستانەوە باجی زۆری داوە و گیانی خۆی پێشکەشی خاک و گەلەکەمان کرد.
هەروەها گوتیشی: «ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید کەمال هەمیشە لە خزمەتی خاکدا دەبین، هەمیشە گیان لەسەر دەست دوور لە تەنەزوول بۆ بەرژەوەندی کەسیی خزمەتی گەلمان کردووە و ڕابردووش شایەتی داهاتوومان دەبێت، خزمەتکردنی گەلیش لە قوتابخانەکەی شەهید کەمالەوە فێربووین، لێرەوە بەڵێن و پەیمانمان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوامبین لە تێکۆشان».
دواتر فەرهاد پاوە، بەیاننامەی پژاکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، باشترین ڕێزگرتن لە شەهیدان درێژەدان بە ڕێبازەکەیانە.
گوتیشی بە درێژایی مێژوو نەیارانی گەل و داگیرکەرانی وڵاتەکەمان بە توندترین و قێزەونترین شێوە پەلاماری شۆڕشگێڕان و پێشەنگانی ڕێگەی ئازادییان داوە، شەهید کەمالیش یەکێک بوو لەو شۆڕشگێڕانەی گەلەکەمان کە کەوتە بەر ڕق و قینی داگیرکەرانی کوردستان، لە حەوتەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەڤاڵ کەمال و سدیق ساڵیاوایی هاوڕێی، یادیان بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
هەر لە بەیاننامەکەی پژاک ئەوەش هاتبوو، هەڤاڵ کەمال لە بنەماڵەیەکی ڕەنجدەر و وڵاتپارێزی پێنجوێن لەدایکبووە، هەر لە سەرەتای جەوانییەوە هەستی بە زوڵم و زۆرداری داگیرکەران و دۆخی نالەباری کۆمەڵگە کرد، بەهۆی کەسایەتی ڕۆحی پاکییەوە ئەو دۆخەی قبووڵ نەکرد و بۆ سەربەستی خاک و خەڵک ڕێگەی دژوار و پڕ لە شکۆی هەڵبژارد و بەم شێوەیە بوو بەخاوەن هەڵوێستێکی پیرۆز، هەڵوێستێک کە تا دوایین هەناسە پێداگیری لەسەر کرد.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *