یەکێک لە ناوە گرنگەکانی چاپەمەنی ئازاد کۆچی دوایی کرد

یەکێک لە ناوە گرنگەکانی چاپەمەنی ئازاد کۆچی دوایی کرد

ڕۆژنامەنووس نەجمەدین سالاز، یەکێک لە ناوە گرنگەکانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری بۆ کرابوو، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژنامەنووس نەجمەدین سالاز لە دژی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول خەباتی کرد، ماوەی ٤٠ ساڵ بوو لە چالاکییەکانی چاپەمەنی و ئازاددا بەشدار بوو. سالاز کە زیاتر لە 10ساڵ لە هەرێمی کوردستان دەژیا.

نەجمەدین سالاز کێیە؟

نەجمەدین سالاز، یەکێک لە نووسەرە بەهێزەکانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری وان لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٩ لە پەیمانگای پەروەردەی وان دەرچووە. ژیانی پەروەردەیی لەگەڵ ئەم پەیمانگەیە تەواو کردووە.

نەجمەدین سالاز کە لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی کرد بە نزیکبوونەوە لە بزووتنەوە چەپەکانی کورد، بەشداری لە چالاکیی و کردارەکاندا دەکرد کە ئامانج لێی خەباتی چینایەتی و نەتەوەیی بوو. بەهۆی کارەکەیەوە تا کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠ چەندین جار دەستگیرکراوە.

دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلول لە ساڵی ١٩٨٠ برایە ئامەد. نزیکەی ٥ ساڵ لە زیندانەکانی ئامەد بە دیل گیرا، کە مێژووی بەرخۆدانی کورد لەوێ نووسرا. لەم پرۆسەیەدا لە پیشەی مامۆستایی دوورخرایەوە و بۆ هەتا هەتایە لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بێبەش کرا.

سالاز کە لە زۆرێک لە پارتە سیاسییەکاندا بەڕێوەبەر بووە، لە سەردەمی هادەپدا وەک سەرۆکی ڕاوێژکاری شارەوانی میترۆپۆلیتانی وان کاری کردووە. سالاز زیاتر لە 10 ساڵ بوو لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بوو. هەروەها بەرنامەیەکی بە ناوی باشور گوڵدەمی لە کەناڵی مێدیا هابەر پێشکەش دەکرد.

سالاز کە خاوەنی 2 منداڵە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. ئەو بەرهەمانەی نووسیوویەتی: “داستانێکی ڕۆیشتن بۆ ئازادیی” – “ئادولێ”، “فرمێسکی چەمێک – زیلان”، “هیرۆشیمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – هەڵەبجە”، “رێکیم”. بۆ ڕۆبۆسکی”، “ئێمە کوردین” ” و “چاوەکانت دراوسێی تەنیشتمن” و چەندین بابەت بڵاوکراونەتەوە.

سالاز، کە ماوەیەکی زۆر چارەسەری بۆ کرابوو، دوێنێ لە نەخۆشخانەی سمارت لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

نەجمەدین سالاز لە مەراسیمی یادکردنەوەی ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤران کە لە ٢٥ی ئەیلولدا کۆچی دوایی کرد، وتی: “کوردستان، سەرەخۆشی لە گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم. سەید ئەڤران تەمەنێکی کورت ژیاوە، تەمەنی درێژی نەبووە. بەڵام هەندێک کەس تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە”. ئێمەش هەمان پەیڤ بۆ ماڵئاواییت دەڵێینەوە.

شەهید نامرێت

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی ڕاگەیاندن

15/10/2023

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …