ئامانجەکانی پشت حیزبەکەی بارزانیی بۆ دەستگرتن بەسەر مەخموردا

ئا: تەڤگەر

چاودێرانی سیاسیی رایدەگەیەنن، حیزبەکەی بارزانیی و دەزگای هەواڵگریی تورکیی ئامانجی ئابووریی و سەبازییان هەیە لە هێرشکردن و داگیرکردنی چیای قەرەچوغ دا.

ناوچەی مەخموور، دەکەوێتە سێگۆشەی نێوان کەرکوک و موسڵ و هەولێر، ئەم ناوچەیەکە گرنگیی ستراتیژیی سەربازیی و ئابووریی خۆی هەیە.

ئەو شەڕەی لە نێوان هێزەکانی پارتیی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سوپای عێراق کە 22ی تشرینی دووەمی 2023 لەچیای قەرەچوغ، لەنزیك كەمپی ئاوارەكانی مەخمور روویدا، لە نێوان هەر دوولادا کوژراو بریندار هەبوون، پێش رووداوەکە فەرمانداری بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، رایگەیاند: “هێزەكانمان لەكەمپی پەنابەرانی مەخمورو ئەو ناوچانە كشاندووەتەوە.”

ئەم ناوچە ستراتیژییە، نۆ ساڵە لەلایەن گەریلاكانی هەپەگەوە بەڕێوەبراوە و پارێزراوە، کاتێک رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەم ناوچەیەوە هێرشی کرد، گەریلا هەرێمی كوردستان و هەولێری لە هێرشی داعش پاراست، نەیانهێشت تیرۆریستانی داعش بچنە ناو هەولێرەوە.

قاسم ئەعرەجیی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دوای گرژیی و ئاڵۆزییەکانی سنورەکە، سەردانی شوێنی شەڕەکەی کرد، ئێستاش سوپای عێراق لەو شوێنانەن كە بۆی هاتوون.

لە دوو ساڵی رابردوودا دەوڵەتی توركیا بە فڕۆکە  زۆرجار هێرشی كردووەتەسەر کەمپی مەخمور و بەو هۆیەوە شەهید بریندار هەبوون.

لە دوای ئەوەی گەریلاكانی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە كامپی مەخمور و چیای قەرەچوغ  كشانەوە، شوێنەکانیان رادەستی فیرقەی ١٤ـی سوپای عێراق كرد.

غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە سنووری قەرەچوغ سەبارەت بە هۆکار و کردەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەم سنوورەدا و بوونی میتی تورک لە ناویاندا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کردوە و وتی: بە ئاشکرایی دەردەکەوێت کە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق چۆن بە فیتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە هەرێمەکەدا ڕۆڵ دەگێرێت. یەکەم لە کورتترین ماوەو و کورتترین کات تدا فڕۆکەی دڕۆنی تورکیا دێنە سەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی و بۆردوومان دەکەن و لەسەر شاخی قەرەچوغ ون دەبن.

دووەم پارتی و بارزانیی بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن هێزەکانی ئێمە و هەتا دانیشتوانی ناوچەکەش بڕۆنە ناو شاخی قەرەچوخ و چەندین لیوای تێکەڵەمان هەن ناهێڵن بچنە سەر شاخی قەرەچوخ و تەنها هێزی پارتی و بارزانیی یەکەی هەشتای لێیە. ئێمە بەبەرچاوی هەموو دونیا شەش ساڵە هێزێکی خۆبەخشی سەرکەوتوومان لە کادر و پێشمەرگە و جوتیاری ناوچەکە درووست کردووە و چەندین پەلاماری داعشمان تێکشکاندووە و چەندین بنکە و بارەگای داعشمان گرتووە، بەڵام پارتی ناهێڵێت بچینە سەرشاخی قەرەچوخ.

جوتیاران و ئاژەڵدارانی ناوچەکە بژێوی ژیانیان لەشاخی قەرەچوخ بووە، بەڵام پارتی قبوڵی نییە بچنە شاخەکە؛ بۆ گەڕان و سەیرانی بەهاران پارتی و  بارزانیی قبوڵی هیچ گەنجێکی نییە بچنە سەرشاخی قەرەچوغ، تەنها پێشمەرگەی پارتی و کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی کار ئازادن لە شاخی قەرەچوخ بن، بەڵام ئەوانی تر هەمووی قەدەغەیە کە دانیشتوی ڕەسەنی ناوچەکەین ناتوانن بچنە قەرەچوخ.

هەروەها چەندین جار کاروان و کەژاوەی ئۆتۆمبێلی نامۆ و جام ڕەش دێنە سەر ئەوشاخە، بەناوی کۆمپانیای نەوت و فەرماندەی سەربازیی، ئەوانەش گومانیان نەهێشتوەتەوە کە میت لەسەر شاخی قەرەچوغە.

بۆیە بێجگە لەو دەیان سەربازگانەی هەرێم و دەیان کۆمپانیای بەناوی خوازراو، تورکیا خەریکە کۆنتڕۆڵی تەواوی هەموو هەرێم دەکات و تەنها پارتەکەی بارزانیی کارئاسانی بۆ تورکیا دەکات و کابینەی نۆ بەکاردێنێ بۆ هێنانی هێزی زیاتری تورکیا. لەکۆتاییدا بوونی هێزی تورکیی لە قەرەچوخ لەگومان دەرچووە.’

هەروەها محەمەد شەبەکی پەرلەمانتاری پێشووی پارێزگاری نەینەوا، لە لێدوانێکیدا بۆ مێدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکات، رەهەندێکی ئابووریی هەیە لە هەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا، بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر هەرێمی مەخموور دا و ناردنی هێزەکانی بۆ ئەوێ بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر دۆسێیەی نەوت و دەست بەسەر سامانەکەیدا بگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی کە شایەتحاڵی ململانێی سەربازیی نێوان سوپا و پێشمەرگە بووە، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و بەستراوەتەوە بە باکووری کەرکوک و باشووری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە، لەبەر ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەم شوێنە دەدات، کە جگە لەوەی پەیوەندی بە نەوتەوە هەیە هەروەها نزیکی ناوچەیەکی دەوڵەمەندی وەک قەیارەیە.

ڕاشیگەیاند، “گرنگییەکی ستراتیژی ئابووریی هەیە کە حیزبەکەی بارزانیی لەهەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەڤەری مەخموور بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەو سامانە نەوتییانەی کە لە ناوچەکەدا هەن، هەر ئەوەش وایکرد ئەم حیزبە بە هیوای دەستبەسەرداگرتنی هەنگاوی بۆ بنێت.

تایەر کیتاب پەرلەمانتاری عێراق، هەوڵەکانی هێزەکانی پارتی بۆ کۆنترۆڵکردنی بارەگا و خاڵە سەربازییەکان بە “داگیرکاریی” وەسفکرد، لە کاتێکدا ئەو ڕووداوەکەی مەخمووری بە تەواوکەری پرسی کەرکوک دەزانێت.

ئەوەشی رونکردەوە، هێزەکانی پارتی دەستیان کرد بە بەکارهێنانی قورسترین شێواز، کە هێز و داگیرکارییە و ئەمەش لە ئەنجامی داگیرکردنی هەندێک بارەگا کە لە پارێزگای کەرکوک کردیان، بە دۆسێیەی مەخموور تەواوکەری ئەوەیە لە کەرکوک روویدا.

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەهاوکاریی میتی تورک، دەیویست دەسەڵاتی سەربازیی بەسەر دەڤەری مەخموردا بسەپێنێت، کە لەپێناو بەدەستهێنانی قازانجی ئابووریی وەک هەرێمێکی دەوڵەمەند بە سامانی نەوت و رێگەیەکی ستراتیژیی کە سێ پارێزگار بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمە جگە لە دەستکەوتی سیاسیی و هەڵبژاردن و فراوانبوونی نفوز لەم هەرێمەدا زۆر گرنگ بوون بۆ حیزبەکەی بارزانیی.

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق – وەعد قەدۆ، بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاندوە، تەقەکردن لە هێزەکانی سوپای عێراق لە دەوروبەری مەخموور لەلایەن هێزەکانی حیزبەکەی بارزانییەوە زۆر مەترسییدارە و پێویستە ئەو کەسەی کە فەرمانی تەقەکردنەکەی داوە پەلکێشی دادگایەکی سەربازیی بکرێت. وەک ئەوەی ڕوویدا پێویستی بە بڕیاردانی گرنگ هەیە بۆ ڕێگرییکردن لە دووبارەبوونەوەی، لەوانەش پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بە تایبەتی دیاری بکرێت کە کێ فەرمانی تەقەکردنەکەی دەرکردووە.

 

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی شیوعی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی سیاسیی حیزبی شیوعی کرد، هەردوولا لەبارەی پرسە نیشتمانیی و …