تەڤگەری ئازادیی: خۆی بێ بەریکرد لە پڕۆژەیەکی گاڵتەجاڕانەی دەسەڵاتی کوردی و ئاغاکانییان،

 

گوێنەگرتن و عینادی سیاسیی بۆ ریفراندۆمێک کە بەس پڕۆژەی کورد نەبوو، ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەری لێ کەوتەوە.

تەڤگەری ئازادیی خۆی بێ بەریکرد لە پڕۆژەیەکی گاڵتەجاڕانەی دەسەڵاتی کوردی و ئاغاکانییان، بۆ هەموو لایەکمان ڕوونکردەوە کە ئەمە بۆ چارەسەری دۆزی کورد نییە و لە پشتیەوە خەنجەری ژەهراوی دەوەشێنرێت، بۆیە سەربەرزانە بایکۆتی دەنگدانی ڕیفراندۆمی درۆینەمان کرد

لە شانزەی ئۆکتۆبەردا، بەرامبەر بەوەش پڕۆژەی ڕێگا چارەی دیموکراتی و ئاشتی و پێکەوە ژیانمان پێشکەش بە گەلەکەمان و بەتایبەتی پێکهاتەکاتی ئەو ناوچانە کرد. بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی لەم هەرێمەگوێیان لە ئێمە نەگرت، ئەنجامیش هەموو دونیا بینی کە چۆن کورد و جوگرافیاکەی دەکرێتە قوربانی مەیلی خۆپەرستی و گوێنەگری سەرۆکێکی ماوە بەسەرچووی خێڵەکی. بینیمان دونیاش چەند بێ ویژدان و نابەرپرسە لەئاستی خاوەنداریکردن لە پرسێکی حەقیقی و بەزەبری هێزی ڕەق ململانێکان یەکلایی دەکەنەوە.

لەو ڕۆژەوە گەلانی شەنگال، مەخمور، خورماتو، کەرکوک، هتد.. فێربوون کە باشترین چارەسەری بۆیان، خۆبەڕێوەبەرییە و پێویستە دژی هەرچی خۆپەرستی و خۆسەپاندنێک بوەستنەوە و ڕیزی خۆیان بۆ خۆبەڕێوەبەری ببەستن و بەڕێکخستن بکەن،

لەو ڕۆژەوە بارودۆخی ئەو ناوچانە تادێت خراپتر دەبێت و گوتاری سیاسیی دەسەڵاتی کوردیش هەتادێت زیاتر پەڕپوتتر دەبێت، کە پێشتر سینگیان دەردەپەڕاند و پەنجەیان ڕادەوەشاند، دواییش بینمان بەرپرس و هێزەکانیان  چۆن هەڵهاتن. وە تا دێت نەیارەکانیشمان زۆرتر لەو ناوچانە خۆیان بەجێدەکەن و دەبنە هەڕەشە لەسەر خەڵک و خاکەکەی و لەوێشەوە پیلانگێڕی لەهەموو کوردستان دەکرێت، وە نایشارینەوە جوڵەی هێزە توند ئاژۆکان لەو ناوچانە زیاتر پەرە دەستێنێت.

پڕۆژەی ئێمە بۆ ئەو ناوچانە ئاشکرایە کە پڕۆژەی چارەسەری دیموکراتیی و خۆبەڕێوەبەرییە بۆ ئەوناوچانە، بۆ ئەم مەبەستە هەرچیەکی لەدەستی ئێمە بێت، ئامادەین. وە هیوادارین ئەو سێ سەرۆکایەتییەی ئێستای عێڕاق باشتر لە هاوکێشە نێوخۆییەکان تێبگەن و بۆ چارەسەری کۆی گشتی بارودۆخی عێڕاق باشتر کاربکەن، بەتایبەتی  کە بەپیلانی هەندێ هێزی دەرەکی کێشە بۆئەو ناوچانە دروست ئەکرێت

بۆئەوەش گەڕانەوە بۆمادەی ۱٤۰ ی دەستوری عێراق گونجاو دەبیین.

 

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

٢٠٢٢/١٠/١٦

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *