دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، لە داواکارییەکدا کە پەیوەندی بە سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە هەیە، تورکیای شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە ئێستا لە زینداندان، فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە هۆی ئەوەی کە لەناوخۆی تورکیادا لە یاسای ناوخۆدا رێگەیان پێنادرێت، تانەیان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش بڕیاری خۆی سەبارەت بە داواکاری یوکسەکداغ و دەمیرتاش دا. بەگوێرەی هەواڵی Euronews دادگا رایگەیاندوە کە تورکیا رێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردوە.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە مافی یوکسەکداغ و دەمیرتاش لە بابەتی پرۆسەکانی تانەدان لە یاسای ناوخۆییدا پێشێل کراوە. دادگاکە ڕایگەیاندووە کە یوکسەکداغ و دەمیرتاش داواکارییان پێشکەش کردوە، لەبەرئەوەی مافی تانەدانێکی کاریگەریان پێنەدراوە لە یاسای ناوخۆییدا.
باس لەوەش کراوە کە یوکسەداغ و دەمیرتاش رەخنەیان لە دۆخی “بەرپرسانی زیندان چاودێریی کۆبوونەوەکان لەگەڵ پارێزەران و دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامەکانی پارێزەران” ئەگرن.
ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو رەفتارانەی دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی فەرمانێکی دوای هەوڵی کۆدێتاتاکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.