بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

دژی پیلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، لەشارۆچکەی کفری گردبونەوەیەکە  بەڕێوەچوو، تیایدا داوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان و بانگەوازییشیان گەل بەردەوام بێت لەچالاکیی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٣/٢/٢٠٢٣ لەشارۆچکەی کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هەرێمی گەرمیان و گەنجانی وڵاتپارێز، دژ بە گۆشەگیریی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەڕێوەچوو بوو گردبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.

شەیما عەدنان، بەیاننامەی گردبونەوەکەی خویندەوە تیادا هاتبوو: ٢٤ ساڵە ڕێبەری گەلان (عەبدوڵا ئۆجەلان) لەژووری تاکەکەسیادایە لەدوورگەی ئیمڕالی، تا ئێستا بچووکترین سازشی لەمافی گەلەکەی نەکردووە بۆ ئازادیی فیزیکی خۆی.

جەخت لەوەشکراوەتەوە: لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٢٢ مانگ تێپەڕدەبێت کە گۆشەگیرییەکی توندی لەسەر بەڕێوەدەچێت و هیچ لێدوان و پەیامێکی ناگات بە گەلی کورد، ڕێگە بەخانەوادە و پارێزەرانی نادرێت سەردانی بکەن.

هاوکات بەشداربوانی گردبونەوەکە بە ئامانجی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، داوایان لە خەڵکی نیشتیمانپەروەر کرد دەست بەچالاکی جۆراوجۆربکەن.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *