تۆڕی سیخوڕیی و تیرۆری میت لە هەرێمی کوردستان

میتی تورک بە هاوکاری و پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، تۆڕێکی بەرفراوانی سیخۆڕی لە باشووری کوردستان دروست کردووە، کە بۆ بەمەبەستی تیرۆری شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان بەکاریدەهێنێت. 

یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، کاری سیخوڕیی و هەواڵگرییە، لە ئێستاشدا بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بنکەی سەربازیی و کامپی سیخوڕیی لە هەموو شار و ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستاندا فراوانتر کردووە و تیرۆری وڵاتپارێزانی کردووە بە ئامانجی سەرەکیی خۆی.

 دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لە دژی باشووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور ئەنجام دەدات، لە ساڵی ١٩٩١شەوە بنکە و بارەگا سەربازیی و سیخوڕییەکانی بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستاندا دادەمەزرێنێت و ساڵانە ژمارەیان زیاد دەکات. لە ڕێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە بە بەردەوامیی هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادیی و وڵاتپارێزان و هاووڵاتییان، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەشدا لە باشوری کوردستان هەزاران شەهید و بریندار بوون.

 لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە بە ئۆپەراسیۆنەکانی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی سەبوریی نایات، بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بنکەی سەربازیی و کامپی هەواڵگریی لە خاکی باشووردا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات. لەو  ڕێگەیەشەوە دەیەوێت بە تەواوی باشووری کوردستان بخاتە ژێر هەژموون داگیری بکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرەتا لە هێڵی ناوچەکانی بادینان و هەولێر، کامپی هەواڵگریی و سیخوڕیی درووستکرد و دواتر ئەو کامپانەی کرد بە بنکەی سەربازیی. لە ئێستادا هەزاران سەرباز و تانک و تۆپ و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لەو بنکانەدا جێگیرکردووە.

ئەو کامپە سیخوڕییانە کە لە ساڵی ١٩٩٧دا، لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنوور بە ناوی ئۆپەراسیۆنی باڵیۆز – چەکوش دروستیکردن، کردنی بە بنکەی سەربازیی.

ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بنکەی سەربازیی لە بامەڕنێ، شێلادزێ، باتوفا، کانی ماسی، کربی، سەنکێ، سیرێ، قوبکێ، قومری، کۆخێ سپی، سەرێ زێر، گەلیی زاخۆ و ئامێدی هەیە. لە هەولێر، دهۆک، زاخۆ و ئامێدی لق و بارەگای دەزگای هەواڵگریی (میت)ی تورکیا هەیە. لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە لە بەعشیقە، سۆرانیش کامپی هەوڵگریی دروستکردووە.

هەروەها دەوڵەتی تورک فڕۆکەخانەی پێشووی هەریر و بارەگای پێشووی هەریر، لە نزیک هەولێر وەک کامپ بەکار دەهێنێت. لە زوماریش بۆ ڕاهێنانی هەندێک گرووپ کامپێکی دروستکردووە.

 دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی کەرکووکیش، بەرەی تورکمانیی بە سەرۆکایەتیی ئەرشەد ساڵحی درووست کردووە و ڕاستەوخۆ لەلایەن میتەوە پشتگیریی مادیی دەکرێت و بەکاردەهێنرێت بۆ کاری سیخوڕیی و تیرۆری وڵاتپارێزان و دژایەتییکردنی پەکەکە و باشووری کوردستان.

هەروەها دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی داگیرکەری تورک – میت و دەزگای هەواڵگریی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق(پاراستن) لە بوارەکانی دیکە هاوکاریی یەکتر دەکەن. هەندێک لە دامەزراوە میدیاییەکانی پارتی و هەندێک پارت و لایەنی دیکە کە تورکیایان لە پشتە، ڕاستەخۆ بۆ میت کاردەکەن و و پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسەکانیان زانیاریی لە ناوچە جیاجیاکاندا کۆدەکەنەوە و دەیدەن بە میت.

هەروەها دەوڵەتی تورک چاوپۆشیی لە زۆنی سەوز نەکردووە، جگە لەوەی بە نهێنیی چەندین ژوور و ئەندامی میتی لەناو شارەکان درووست کردووە، بە بەردەوامی فشار لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات وەک پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هاوکاریی بکات لە کاری سیخوڕیی و دامەزراندنی بنکەی هەواڵگریی.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو ئەو کارە هەواڵگرییانەی نەوەستاوە، بەڵکو لەو شارانەی کە ناتوانێت بە ئاشکرا بنکەی هەواڵگریی دامەزرێنێت، دێت و بەناوی دەزگا و کۆمپانیای بازرگانی تایبەتەوە کاری سیخوڕیی پەرەپێدەدات و وڵاتپارێزان تیرۆر دەکات. هەوڵی تیرۆرکردنی وڵاتپارێزێک لە شارۆچکەی سەنگەسەر لەلایەن ئەندامێکی میتەوە کە دوکانی ئارایشگای لە شاری سلێمانی هەبوو، ئاشکراتریین نموونەی بەکارهێنانی کۆمپانیا بازرگانییەکانە بۆ کاری سیخوڕیی.

 لێرەوە دەردەکەوێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لە ڕێگەی زانیاریی و سیخوڕیی و هەوڵگرییەوە، بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تەواوی پانتایی و بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان داگیربکات، لەو شوێنەی وڵاتپارێزێک دژی داگیرکاریی هەڵوێستی هەبێت، هەوڵدەدات بە هەر ڕێگەیەک بێت، جا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان بە چەکدارێک میت لەناو شارەکان، تیرۆری بکات.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فورات

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …