دروشمی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران بریتییە لە ژن ژیان ئازادی

سەباح عەلی قارەمان

 

دروشمی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران بریتییە لە ژن ژیان ئازادی خاوەنی دروشمی ژن ژیان ئازادی (ئۆجەلان)ە. نەک دەستگێڕە سیاسیەکانیتر. بەهۆی هاوپەیمانێتی نێوان ڕوسیا و ئێران و تورکیا، ڕێککەوتن لەنێوان تورکیا ئێران هەیە بۆتەسفێکردنی کادیر و لایەنگرانی پە کە کە. بۆ نمونە سنوری سلێمانی جێگا نفوزی ئێرانە و بەدەستی ئێرانەوەیە، یەکێتی لار بوەتەوە ئێران ڕایگرتووە، سنوری دهۆک و هەولێریش جێگە نفوزی تورکیاییە، پارتیش کەوتووە تورکیا ڕایگرتووە. ئەگەر ڕێککەوتنی نێوان ئێران و تورکیا نەبێت، تورکیاناتوانێت بە درۆن لە ژێر جێگا نفوزی ئێران کادیری پەکەکە تیرۆر بکات، ئەگەر تورکیاش ڕەزامەند نەبێت ئێرانیش ناتوانێت لە سنوری جێ نفوزی تورکیا هەم تیرۆری نەیارەکانی بکات، هەمیش بە درۆن هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچەیە. لە ڕاستیدا تورکیا و ئێران ساڵی نەوەدەکان بۆ دوو ئامانج پشتیوانیان لە دروستکردنی ئەم هەرێمە کرد.

یەکەم هەرێمێکی فاشیل و گەندەڵ و کوردکوژ دروست بکەن، تاکو کوردەکانی ئێران وتورکیا و سوریا کۆتایی بە خەبات بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان بهێنن.

دووەم دیواری سنوری عێراق بڕوخێنن و سەروەت و سامانی عێراق و کوردستان تاڵان بکەن و خۆراکی ژەهراوی و بەسەر چوو دهرخواردی گەلانی عێراق و کوردستان بدەن. لە خاڵێکدا ئێران و تورکیا سەرکەوتن کە لە ڕێگای پارتی و یەکێتی بتوانن دەڵاڵی شیعی و سونی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان دروست بکەن. هەر لایە و بەرژەوەندی خۆی لە نێو کارنامەی ئەو حکومەتە دەڵاڵە بچەسپێنن. ئەوەی وایکردوە دروست بوونی حکومەت دواکەوێت، خودی ئێران و تورکیاییە، ئەوەشی ئەیەوێت ڕێککەون خودی ئێران و تورکیاییە کە لە کۆبونەوەی ئەم دوایی نێوان پۆتین و ڕەئیسی و ئەردۆغان بڕیاری لێدراوە. ئەمریکا و ڕۆژئاواش هاوڕان لەم کاتەدا حکومەتی عێراق دروست بێت، تاکو ئیستقراری عێراق تێک نەچێت و نرخی نەوت زیاتر بەرز نەێتەوە. بۆیە دروستبونی کابینەیی نوێی زۆری پێناچێت و لەبەر پارتی و یەکێتیش زیاتر دوای ناخەن. لە خاڵی دوەمدا ئێران و تورکیا شکستیان خواردوە کە بە دروستکردنی ئەم هەرێمەکوردی وڵاتەکەی خۆیان نائومێد بکەن. بۆ نمونە ڕۆژئاوای کوردستان دروستبوو، ئەمە بوەتە ئیلهامی شۆڕشی گەلانی ئێران کە دروشمی ژن ژیان ئازادی ئۆجەلان بەرزکردوەتەوە. ئێران لە حیزبە چادر نشینەکانیتری کوردی ڕۆژهەڵات ناترسێت، ئامانجی هێرشکردنە سەریان بچوککردنەوەی شۆڕشی گەلانی ئێرانن لەم دەسگێڕە سیاسیانە. هەربۆیە پەکەکەش بەیاننامەی بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئێران ڕاگەیاند، تاکو بە ئێران بڵێی تۆ ڕێککەوتن لە گەڵ ئەردۆغان دەکەیت بۆ تیرۆرکردنی کادیرەکانمان لە سلێمانی، ئێمەش ئـەتوانین ئاسایشی ئێوە تێک بدەین. و پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران بکەین کە دروشمی ئۆجەلانیان بەرزکردوەتەوە بۆ ڕوخاندنی ستەمکاری. کۆمەڵێک میدیای سێبەری پارتی و یەکێتی بەناو سەربەخۆ، هەندێک ڕاپۆرتیان کردبوو، ڕۆڵی ژن ژیان ئازادی ئۆجەلانیان لەو شۆڕشە کڵپە سەندوە باس نەکردوە. کە خەونی ئۆجەلان دروستکردنی یەکێتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە وەک یەکێتی ئەوروپا، بتوانێت کێبڕکێی کەلتوری زانستی و هزری و ئەدەبی هتد.. بکات لە گەڵیان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین سنورکان نەمێنن و کە بۆ فەقیر و هەژار دروستکراون. سەرمایەدارەکان بێ کێشە تێدا دێن و دەچن و کەس لێان ناپرسێتەوە. جێگیرکردنی سیستەمی خۆبەڕێوبەری گەلان کە دەبێتە هەوێنی ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابوری.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *