رۆڵی مۆدێل لە کۆمەڵگا

د. دیلمان ئازاد
پسپۆری پزیشکی دادوەری

ئەوەی نووسیوومە رای کەسی خۆمە لە جیاتی هیچ کەسێک یان کۆمەڵگا قسە ناکەم.

دەمێکە لە سوشیال میدیا بانەتی مۆدێل مشت و مڕی زۆری لەسەرە، زۆر بیروبۆچوونی لەسەر کەوتەوە.

بەڕای من پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەو مۆدێلانە بەند نییە پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەندە بە داهێنان و نەوەی بەتوانا و پەروەردەی جوان بۆ منداڵەکانمان و بەندە بە زانست و رەوشتی جوان.

بە لای منەوە ئەو مۆدێلانە هیچ نابنە پێشکەوتنی کۆمەڵگا بە پێچەوانەوە وەک هاندەریکی خراپن بۆ هەرزەکار و کەسانی تر من زۆرم بیستووە پیم دەلین: فلان مۆدیلت دیت زێری بە دیاری بۆ هاتووە یان چ سەیارەیەکی کڕیوە ئەوە بەس بە سناپ و ریکلام ئەوەی پەیدا کرد!

کەواتە ئەوانە دەبنە هاندەری خراپ.. ئەوەی کە باسی تەباخ و ژنی ماڵەوەش دەکات من دەڵێم بە شانازییەوە من وەک پزیشکێک دایکم بۆ ٣ منداڵ رۆژانە کاری ماڵەوە دەکەم و خواردن ئامادە دەکەم و بەو رەفتارەی دایکایەتیم خۆم بە پێشکەوتوو دەبینم نەک دواکەوتوو، مەسەلەی پێشکەوتن زۆر جیاوازە لە بەرەڵایی و بەد رەوشتی، بەڵام خەتای خۆمانی زۆر تێدایە لەبەر چی لە بنەڕەتەوە تەماشایان بکەین؟

یان لەبەرچی ئەوان ریکلام بۆ شت بکەن و ئیمەش لەدوای ئەوان بیکڕین بۆ ئەوان بڕیار بدەن ئەو کاڵایە باشە یان خراپە کەواتە تەماشا کردنی ئەو شتانە بە هەڵە دەبینم.. بە پێچەوانەوە ئەوە پێشکەوتنی ئافرەت نییە ئەوە وەک کاڵایەک ئافرەت بەکاردێت کە هیچ بەهایەک بۆ ئافرەتان ناهێڵنەوە.

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *