هێرشەکانی داعش بۆسەر پێشمەرگە

 

گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو هەمیشە دووچاری هێرش و داگیرکاری دووژمنان بۆتەوە بە تایبەتی لە ئێستادا کەوتۆتە بەر هێرشێکی دڕندانەو هەمەلایەنە لە چواربەشی ووڵات.
ڕۆژانە تەجاوزی خاکمان دەکرێت و ژینگە وسروشتمان وێران دەکرێت وە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان دەدرێت هەر لە خانقین و مەندەلی تاوەکو عفرین. هەروەها ڕۆژانە خوێنی ڕۆڵەکانمان دەڕێژرێت چ لە شاربێت یان لە شاخ.

هێرشەکانی دوێنی شەوی داعش لە کوڵەجۆ درێژەی ئەو هێرش و داگیرکارییانەی دووژمنانە بۆ سەر گەلەکەمان،
بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی چوار پێشمەرگەی دیکە،

ئەم هێرشانەی داعش چەندە پلانی دووژمنان بێت ئەوەندەش کەموکورتی لایەنی پەیوەندیدار و کەمتەرخەمیانە.
لەگەڵ ناکۆکی نێوخۆی هێزو لایەنەکان تا ئاستی پارچەبوونیان
ئەم پارچەبوونە ڕێگەی بۆ ناحەزان و دووژمنانی گەلەکەمان خۆش کردووە کە زۆر بەئاسانی خوێنی ڕۆڵەکانمان بڕێژن و مەترسی بۆسەر قەوارەی هەرێم دروست بکەن،

دەسەڵاتی هەرێم لە ئێستادا کەوتۆتە ناو کۆمەڵێک کێشە و ململانێی لابەلاوە، بۆیە هێندە ئاگاداری ڕەوشی ئاسایشی هەرێم نیە، وە لە خەمی پاراستنی گیانی پێشمەرگە و هاووڵاتیانی هەرێم دا نیە،
داوا لە هێز و لایەنەکان دەکەین هەوڵی یەکڕیزی یەکێتی نێوانیان بدەن چونکە بە یەکڕیزی نێوانمان دەتوانین پێش بەو هێرشانە بگرین و دەستکەوتەکان بپارێزین،
وە بەپێویستیشی دەزانین حکومەتی داهاتووی عێراق حکومەتێکی تەکنۆکراتی هەمەلایەن بێت پاراستنی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیانی لە پێشینەی کارە سەرەتاییەکانی بێت،

لەکۆتاییدا ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستیەی داعش دەکەین وە ئیدانەی ئەوانەش دەکەین کە دورستکەری داعشن و تاوەکو ئێساش داعشیان هێشتۆتەوە کە هێشتاش مەترسین بۆسەر گەلانی عێراق و ناوچەکە،
هاوخەمی خۆمان دەرئەبرین بۆ کەس و کار و هاوسەنگەران و بنەماڵەی شەهیدان،
وە هیوای زووچاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیان

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *