30 و هیچ، دەستپێکی هەڵبژاردن بۆ پارتی!

ئارام حاجی

مشتومڕەکانی هەڵبژاردنی هەرێم و هەمواری یاسای هەڵبژاردن یا دەرچواندنی یاسایەکی نوێ لەجێی و پرسی یەک بازنەیی و فرەبازنەیی و دەستوری و نادەستوریبوونی کۆمیسیۆنی هەرێم و پرسی پەیڕەوکردنی لیستی ئاماری 2021ی فدرالی بۆ هەڵبژاردن لەدوواین گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان گەشتووەبە:

ڕێککەوتن لەسەر 50٪ ی هەڵبژاردن بە یەک بازنەیی و 50٪ی هەڵبژاردن بە فرەبازنەیی،

ئەم شێوازی ڕێککەوتنە واتە دەستپێوەگرتنی نیو ملیۆن دەنگی ساختە لە بەرژەوەندی پارتی،

ئەمە جگە لە 11کورسی پاراستن بەناوی کۆتاکان کە هەمیشە هاوبەش و پشتیوانی فراکسیۆنی زەردبووە لەسەرجەم خولەکانی ڕابردوودا.

خۆ گەر ڕێژەی نوێنەرایەتی بۆ هەرکورسییەک بە 30هەزار دەنگ بژاردن #”نەک دەنگدان” وەرگرین واتە مسۆگەر کردنی 15کورسی دیکەی ساختە بۆ پارتی.

کەواتە هەر بە دەستپێکردنی هەڵبژاردن پارتی 26 کورسی لە پێش هەموو لایەنەکانەوە دەبێت!!

ئەمە بە چ پێوەرێکی دیموکراسی و پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەوایە؟! یان ئاخۆ لەکوێی پاراستنی نەزاهەت و درموکراسیبوونی پڕۆسەکەدا جێی دەبێتەوە؟!

ئەمە جگەلە لەو فێڵوتەڵەکانەی کە لە خودی پڕۆسەکەو لە کۆمیسیۆنیشدا دەیکاتبۆ مسۆگەر کردنی دەنگی زیاترو شاردنەوەی دەنگی ساختەو دووبارەو لێدان لە دەنگی ئەوانی دیکە.

خۆ گەر پەسەندکردنی زیاد لە بەڵگەنامەیەکیش وەرگرین بەوەش لانیکەم کورسییەک بۆ دووان دەبات کە گرنگە تەنها کارتی نیشتمانی و ئاماری 2021ی عێراق پێوەربێت و لەدەرەوەی ئەوەش حەتمەن دوو کورسی تر مسۆگەر دەکات.

کەواتە پارتی لەهەڵبژاردندا بە 30 کورسی بۆ خۆی و هیچ بۆ ئەوانی دیکە دەچێتە هەڵبژاردنەوە.

جا نازانم ئایا کۆی هێزولایەنەکانی دیکە بەم گەوجاندنە ڕازی دەبن یان دینارو دۆلار بێدەنگیان دەکات و سەرلەبەری پڕۆسەکەی بە قوربان دەکەن و بۆ چوارساڵی دکەش درێژە بە مانەوەی دەسەڵاتی خێڵایەتی حزبی بەرەیی نەریتی دەدەن بە مسۆگەر کردنی زۆرینەیی نوێنەرایەتیەوە بۆ پارتی وەک حزبی قائید بۆ برەودان بە عەنتەرییاتە خێڵایەتی و بنەماڵەییەکەی و ژێرپێ خستنی بەدەستوریبوونی دامەزاوەکانی هەرێم و پێناسەیەک بۆ سستمە سیاسیەکەی و بەرقەرار نەکردنی دەسەڵاتێکی دادپەروەر؟!!!!!

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *