سوپای دەوڵەتی تورک، لە شاخی ئامێدی شارۆچکەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و هەتائێستا لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.
ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، سوپای تورک لەشاخی ئامێدی لە کاتی هێرشکردنە سەر تونێلەکانی شەڕی گەریلا لە شەهید پیردۆغان کەبە کامێرا تۆمارکراوە، بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدا، هەر لەو هەرێمە پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵدەدات بە شۆفڵ ڕێگە بەرەو تونێلەکان بەرەو تۆنێلەکان دروست بکات.
ئاماژیە بەوەشکردوە، لە ڤیدۆکەدا کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ گیراوە، دەردەکەوێت کە سەربازانی تورک گازی کیمیایی لە دژی تونێلەکانی شەڕ لە شەهید پیردۆغان لە شاخی ئامێدی بەکاردەهێنن. لە تونێلەکانی گەریلا گاز بەرز دەبێتەوە. هاوکات لەگەڵ هێرشەکە شۆفڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان خەریکن ڕێگە بەرەو تونێلەکان دەکێشن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سوپای تورک لە 25ی ئایاری 2022، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری بۆ سەر هەرێمی ڕۆژائاوای زاپ، هێزەکانی لە شاخی ئامێدی دانا بوو. سوپای تورک لە مانگی ئایار تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ هەموو جۆرە تاوانێکی شەڕیان ئەنجامداوە، پێوان و ئەخلاقیان پێشێل کرد، بەڵام بەرخۆدانی تونێلەکان و تیمە چالاکەکانی گەریلا نەک هەر شاخەکەیان پاراست، بەڵکو سوپای تورکیان لە شاخەکە تێکشکاند.
ئاژانەسەکە ئەوەشی راگەیاندوە، سوپای تورک لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ناچار بوو بە سەرەتا لە شاخی جودی، شاخی ئامێدیێ، لە تەواوی هەرێمی زاپی ڕۆژئاوای شەهید دەلیل بکشێتەوە و بە شێوەیەکی مێژوویی شکستی هێنا، بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ بە پشتیوانی لۆجستیکی و هاوکاریی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، جارێکی دیکە دەستیان بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی ئەم هەرێمانە. پارتی ڕێگای بۆ سوپای تورک دروستکرد و لە تەنیشت بنکەکانیەوە پێگە و بنکەی بۆ داگیرکەران دروستکرد و بە شۆفڵ شوێنی بۆ نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرەکان دروست کردووە.