بەشێک لە کەسایەتیی سیاسیی و حیزبی و ڕیکخراویی سەردانی تەڤگەری ئازادییان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی سالیادیی دامەزاراندنی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/١٠/٢٠٢٢ بە بۆنەی ٨میین ساڵیادیی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان. بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوەکان و کەسایەتیی سیاسیی سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیان کرد لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی پیرۆز بایی لە نزیکەوە.شاندێکی تەڤگەری ئازادیی تا درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پێشوازی میوانەکاندا دەبن.
تەڤگەری ئازادیی لە ١٧/١٠/٢٠١٤ بە بەشداری ١٥١ ئەندام یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی لە باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە لەو کاتەدا گەلەکەمان لە باشورو رۆژئاوای کوردستان رووبەرووی درندانەترین هێرش و پەلاماری داگیرکاری و هێرشی تیرۆریستەکانی داعش ببۆوە هەر بۆیە لەوکاتەدا وەک هیوایەکی نوێ دەرکەوت و رۆڵێکی بەرچاوی لە گەشەپێدانی هزری نەتەویی و دیکوکراتی و وڵاتپاریزیدا نیشاندا، بەردەوام بەچالاکی مەدەنیانە بۆ پشتیوانی هێزە شۆرشگێرەکانی کوردستان لە شەقامەکان دەنگێکی زوڵاڵو دلێربووە و پیشەنگایەتی کردووە، لە ئاستی نەتەوەییدا خاوەن پرۆژە بووە و بەردەوام پشتیوانی هەر هەوڵێکیش بووە کە یەکیەتی نەتەوەیی بەبەنەماگرتبێت، بۆ چارەسەری پرسە کانی باشوری کوردستان و ئێراق و ناوچەکێشەلەسەرەکانی مادەیی ١٤٠ چەندین جار پرۆژەی چارەسەری پێش کەشکردووە سەرەرای ئاستەنگیەکان بەرپرسیارانە بەشداری لەپرۆسەی سیاسیدا کردووە.
س-ع