پرسەی شەهید زیلان هێژا دواخرا

وابڕیاربوو ئەمڕۆ٦/١٠/٢٠٢٢  پرسەی شەهیدان ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی شەهیدبوونەکەی  لەگەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام هاوڕێ و دۆستانی و خەڵکی ئازادیخواز پرسەکەیان ڕاگرد. تا گەیشتنی کەسوکارەکەی لە ئەوروپا و تورکیاوە بە هەرێمی کوردستان.

 ئەندامێکی  ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی ئەوەی  ڕاگەیاندووە” کە پرسەی هاوڕێمان ناگیهان ئاکارسەل دوادەخرێت، تا کەسوکاری لە ئەوروپا و تورکیاوە دەگەنە سلێمانی و ڕێوشوێنی ناردنی تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی جێبەجێ دەکەن”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: لە داهاتوودا هاوڵاتییان لە مەراسیمی پرسە و یادکردنەوەی شەهید ئاگاداردەکەینەوە”.

ناگیهان ئاکارسەل ناسراو بە زیلان هیژا کە ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی و سەرنسەری گۆڤاری ژنۆلۆژیی لە ٤ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و شەهیدکرا.

بۆ ئەو مەبەستەش  دوێنێ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە  ڕایگەیاندراوێکیدا بڵاوی کردۆتەوە “تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە دەستگیرکران”.

بەپێی زانیارییەکانیش،  تۆمەتبارەکان لە دوایین خاڵی پشکنینی ئاسایشی یەنەکە لە سماقوڵیی دەستگیرکراون و هەوڵیانداوە بپەڕنەوە بۆ سنووری پەدەکە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *