لە هەرێمی کوردستان ٤٤٦ کەس سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە

زیاتر لە پێنج هەزار زیندانیی، لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، کە ٤٤٦ زیندانییان سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ماڵپەڕی ئی کورد دەیلی بڵاویکردەوە،  هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە پێنج هەزار زیندانییان تێدایە و زیاتر لە ٤٤٥ کەسیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

سیستەمی چاکسازیی لە هەرێمی کوردستان، شەش دامەزراوەی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە خزمەت بە پۆلە جیاجیاکانی زیندانیان دەکات لەوانە دەستگیرکراوانی نێر، مێ و و نەوجەوان کە چاوەڕوانی دادگاییکردنن یان سزادانیان بەسەردا سەپێنراوە.

 دوایین ئاماری زیندانییەکانی هەرێم کوردستان بەم جۆرەیە، “لە نێو کۆی ژمارەی زیندانییەکان کە پێنج هەزار و ٩١ کەسە لە سەرانسەری شەش ناوەندی چاکسازییەکەدا، ٤٤٦ کەس لە ژێر سێبەری سزای لە سێدارەداندان”. زیاتر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ئەم زیندانیانە، هەزار و ٣٨ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون.

لە مانگی ئابی ٢٠١٥ لە هەرێمی کوردستان سێ سزادراو لەسێدارە دا، ئەمەش پێشێلکردنی راگرتنی سزای لەسێدارەدان بوو. نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی لەسێدارەدانەکانی کرد.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …