ئاگرێکی گەورە لەنێو زانکۆی تەکنۆلۆژیا لەبەغدا کەوتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، ئاگرێکی گەورە لەنێو زانکۆی تەکنۆلۆژیا لەبەغدا کەوتەوە و تا ئێستاش زیانە گیانیی و مادییەکان ئاشكرا نەکراوە.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا راگەیەندراوێکی لەبارەی ئاگرەکەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگرێکی گەورە لەنێو بینای زانکۆی تەکنۆلۆژیا لە بەغدا کەوتەوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

لەماوەی رابردووشدا، لە چەند رووداوێکی هاوشێوەدا ئاگر لە نێو بینای وەزارەتی تەندروستی عێراق، نەخۆشخانەیەک لە شاری بەغدا و نەخۆشخانەیەکیش لە پارێزگای زیقار کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *