ئەوەی “پەدەکە” دەیکات خیانەتێکی گەورەی نیشتیمانیی و نەتەوەییە

بۆ ڕای گشتی

 

ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان ھەروەکو زۆربەتان ئاگادارن. کە ئەوە چەندین جارە پارتی دیموکراتی کوردستان. بەئاشکراو بە بەرچاوی ھەمووانەوە، ڕاستەوخۆ بەشداری دەکات لە شەڕ. دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، خوێنی گەریلا دەڕژێت. ھاوکاری ھەمەلایەنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکات، ئەم کارانە خیانەتێکی گەورەی نیشتیمانی و نەتەوەییە. ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی جارێکی تر شەڕی کورد بەکورد کەخواستی داگیرکەرانە ھەڵبگیرسێت.

ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، دژی خوێن ڕشتنی کوردین بەدەستی کورد، چونکە داگیرکەران سودمەندی یەکەم و کۆتایی شەری کورد بەکوردن. ئێمە ھەمیشە خواستمان بووە کە کورد یەکێتی نەتەوەیی بەرجەستە بکات و پشتیوانی یەک بن لەھەموو بەشەکانی کوردستان . ھێز بدەینە یەکتری نەک داگیرکەران بەھێز بکەین .
لەم ھەل و مەرجە مێژوویی وسیاسیەی جیھان پیایدا تێپەڕ دەبێت. دەرفەتێکی مەزنە کە کورد مافەکانی بەدەستبھێنێت، ھاوشێوەی جەنگی یەکەم و دووەمی جیھانی بێ ماف نەبێت.

کەچی بەداخەوە پارتی ھەرگیز سوود لە ھەڵە مێژووییەکان وەرناگرێت، بەردەوامە لەچاوەشی بۆ تورک و درێژە بەکوشتنی کورد دەدات. تاوانی گەورە ئەنجام دەدات کوردستانی کردۆتە سەربازگەی لەشکری دڕندەو ومۆڵگەی سیخوڕو بەکرێگیراوان. لە ھەموو جێگایەک وڵات پارێزان تیرۆر دەکەن، تەنانەت تەڤگەرەکەی ئێمەیش پشکی لەوتیرۆرانە بەرکەوتووەو مامۆستای ھێژامان مامۆستا شەماڵ کە ئەندازیارێکی کشتوکاڵی و نوسەرێکی نیشتیمان پەروەربوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی بوو لەبەردەمی ماڵەکەی خۆیدا بەدەستی سیخورەکانیان تیرۆریان کرد. چونکە سیاسییەکی ئازاد و بەئیرادە و دژی داگیرکاری و خیانەت بوو. پارتی سودی ھەرە گەورە بە دوژمنان دەگەیەنێت، لەژێر ناوی کوردایەتیدا تەنھا پیشەی بۆتە کورد کوشتن و زیندانی کردنی ئازادیخوازان.

تاوانەکانی پارتی وادەکات کە پارتی کرێکاران ڕابکێشێت بۆ ناو شەڕی نەگریس و بێز لێکراوی ناوخۆ، کەسەدان ساڵە کورد بەھۆیەوە لاوازبووەو بەردەوام بۆتە ھۆی تێکشکانمان، ئاخر ھەرکاتێک کوردی خائین ھاوکاری داگیرکەران ی نەکردبێت، ھەرگیز نەیانتوانیووە لەھیچ شەڕێکدا سەرکەوتن بەسەرکوردا بەدەستبھێنن.

شەھید کردنی دەیان ڕۆڵەی کورد بەدەست و پەنجەی خودی کورد، کەمین نانەوەی چەندین جار لەخەلیفان و دەورو بەریی، تاوانێکە ھیچ جۆرە پاساوێک ھەڵناگرێت. گەلی ئێمە پێویستە سەرکۆنە و سەرزەنشتی پارتی بکەن. کە لەھەموو قۆناغە مێژووییەکان. بۆتە کەواسوری پێش لەشکری داگیرکەران و دەستی چۆتە خوێنی کوردی ھەرچوار بەشی کوردستان.
ئێستاش بەشێوازێکی مەترسیدار دەستی لەگەڵ فاشیزمی تورکی داگیرکەر تێکەڵ کردووە. جگە لەوەی خوێنی گەریلا دەڕژێت، لەژێر ناوی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە. بە شۆفڵ و گرێدەرو حەفارە خەریکی لێدانی جادەیە لەشاخەکانی کوردستان بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ لەشکرە دڕندەو داگیرکەرەکەی تورک بکات، بگەنە لوتکەی چیاکان ئامانجیانە وەرزی زستان ئەو جادانە بەکاربھێنن بۆ مانەوەیان لەچیاکان.

ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان داوا لە ھەموو چین و توێژەکانی گەلی کورد و ئازادیخوازان دەکەین لەناو خۆی کوردستان و لەھەر کوێی جیھانن .
بەھەر شێوازی بۆیان دەگونجێت بەشدار بن لەوەستانی ڕشتنی خوێنی کورد بەدەستی کورد. سەرکۆنەی ئەو تاوانە گەورانەی پارتی بکەن .

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
7/9/2022

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لە یادی رۆژنامەگەریی کوردییدا بڵاوکردەوە

یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیی پییرۆزبێت لە یادی ١٢٦ ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، پییرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *