تەڤگەری ئازادیی سەردانی ئەنجومەنی دادوەریی عێراقی کرد

شاندێک بەسەرۆکایەتیی هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی کرد، لەبارەی پرسەکانی  ئازادیی رادەبڕین و دۆخی ئابووریی هاووڵاتییان و مووچە خۆران لە هەرێمی کوردستان وتوێژیان کرد، باسیش لە کار و چالاکییەکانی تەڤگەری ئازادیی کراو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، رێگریی کردن لە کارکردنی تەڤگەری ئازادیی بە نایاسایی لە قەڵەمدا.

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری بەغداد کە پکهاتبوون  لە: تارا حسێن – هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، جومعە کەریم – بەرپرسی دەستەی دیپلۆماسیی  تەڤگەر و حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی سەردانی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقى کرد و لەلایەم سەرۆکی ئەنجومەکەوە پێشوازیی لە شاندکەی تەڤگەر کرا، هەردوولا لەبارەی چەند پرسێکەوە توێژیان کرد.

هەردوولا ئاماژەیان ئەو پێشێلکارییە یاساییانی هەرێمی کوردستان کرد کە هەر سێ دەسەڵاتی یاسایی (دادوەریی، یاسادانان، جێبەجێ کردن) تێکەڵ کراوە و لەلایەن پارتێکی دەسەڵاتەوە دەستی بەسەرداگیراوە، باسیشیان لە پێشێلکارییەکان دژ بە ئازادییخوازان، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، چالاکوانان و تەواوی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

 لە دانیشتنەکەدا جەخت لەوەکرایەوە، کە بە بڕیاری حیزبی و سیناریۆ دانیشتنی دادگایی زیندانیانی بادینا بەڕێوەچووە، هەروەها بەناوی ناوی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە زینداندان دان.

هاوکات یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەیان، تایبەت بووە بە دۆخی مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی نادات و گەر بەم شێوازە بەردەوامبێت، ئەوا ژیانی هاووڵاتییان سەختتر دەبێت. باسیشیان لە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بۆ سەر سەروەریی عێراق کرا، بە داتا ئەو زیانانەی بە ژینگە و هاووڵاتییانی مەدەنیی گەیەندراوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق خرایەڕوو.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، جەختی لەوەکردەوە کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خاوەن مۆڵەتی فەرمییە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆیە دەتوانێت کاری سیاسیی خۆی بکات لە تەواوی عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەر پێیشێلکارییەک بەرامبەر بە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و رێگرییەک لە کار و چالاکییەکانیاندا هەبێت نایاساییە.

سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرىی عێراق خەباتی مەدەنیی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و وتی: دەبێت بە هەموومان ئەو دوخەی کە دروستکراوە تێیپەڕێنین.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …