ڕۆژنامەنووس هەرەکۆڵ، شیکاریی بۆ هێرش و داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی فیدراڵ کرد و رایگەیاند، ئەگەر تورکیا لە هێرشەکاندا سەرکەوتوو بێت، ئەوا تەواوی هەرێمی کوردستان ئەکەوێت ژێر هێرشەوە.
هێرشە بەرفراوانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی فیدراڵی کە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ بە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد، بەردەوامە. تورکیا ئامادەکارییەکی بەرفراوان دەکات بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ ناوچە نوێیەکان. لە هەفتەی ڕابردوودا سەدان زرێپۆش لە ڕێگەی ئامێدییەوە ڕەوانەی هەرێم کران.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا وتارێکی رۆژنامەنووس ئارمانج هەرەکۆڵ-ی بڵاوکردوەتە کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات، شیکاریی بۆ دۆخی ناوچەکە کردوە.
‘پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق فشار زیاد دەکات‘
هەرەکۆڵ وتی: تورکیا و پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق کە ئامانجیان گرتنی هێڵی ئامێدیی، زاپ و ئاڤاشین بوو، سەرەڕای هێرشی قورس نەیانتوانی سەرکەوتوو بن. تورکیا کە تەنانەت بە هێرشی قورسی ڕۆژانەش ناتوانێت ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەتەوە.”
ئەوەشی روونکردەوە، تورکیا هەوڵی فراوانکردنی هێرشەکانی دەدات بە بەشداریی هۆزە گەورەکان و جەردەوانەکان و وتی: تورکیا لە 17ی حوزەیران دەستی بە هێرشی نوێ کرد. ئەم هێرشانە لەسەر هێڵی شێلادزێ و ئامێدی و دێرەلوکن. ئامانجی تورکیا و پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق، گرتنەبەری ئەو هێڵانە و گەیشتن بە سنووری میساقی میلیی. تورکیا کە پەکەکە وەک هەڕەشەیەک پیشان دەدات، لە راستییدا ئامانجی سەرەکیی قڕکردنی گەلی کوردە. ئەم هێرشانە کە لەسەدا ٧٥ی شاری دهۆکی خستووە ژێر دەستی تورکیاوە کە تووەتە ژێر هەڕەشەوە، فشارێکی گەورە لەسەر خەڵکی ناوچەکە دروست دەکات. خەڵکی هەرێمی کوردستان زیانێکی دەروونیی زۆر و جەستەیی بەرکەوتووە. خەڵک لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەست دەدەن و باخەکان دەسوتێن و باخەکانیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە لەناو دەچن. لە لایەکی دیکەوە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هاوکاریی تورکیا دەکات و فشارەکان بۆ سەر خەڵک زیاد دەکات.”
‘پارتی هاوکاریی لۆجستیکی پێشکەش دەکات‘
هەرکۆڵ جەختیکردەوە: بەبێ پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، تورکیا بواری ئەوەی نابێت کە بە ئاسوودەیی بجولێتەوە و وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە بوارەکانی لۆجستیی، سەربازیی، تەندروستیی و هەواڵگرییدا بە تەواوی پشتیوانیی تورکیا دەکات. سیاسەتەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لە ناو جەماوەردا کاردانەوەی تود و گەورەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
‘کاریگەریی لەسەر تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێت‘
رۆژنامەنووس ئارمانج هەرەکۆڵ ئاماژەی بۆ بێدەنگیی عێراق لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا کرد و ڕایگەیاند کە لە یاسای عێراقدا ئەم هێرشانە بە “داگیرکاریی” پێناسە کراون. وتیشی: هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی داگیرکاریی تورکیا دەبێتەوە. تورکیا بە پشتیوانیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق سەدان بنکەی لە ناوچەکە دروست کردووە و زرێپۆش و کەرەستەی سەربازیی لەو بنکانەدا دادەنێت. ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، نەک تەنیا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، بەڵکو ناوچەکانی دیکەش زەرەرمەند دەبن. ئەگەر بێت و تورکیا لە هێرشەکاندا سەرکەوتوو بێت، تەواوی هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر هێرشەکانییەوە.