دکتاتۆرە کان و شەڕ….

ئبراهیم فەرەج

ئایا ئەردۆگانی فاشست و دژەکورد دەوێرێت شەڕی ناتۆو ڕوس ھەڵگیرسێنێت لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە ؟
ئەوەی لەناومێژوودا بینراوە دکتاتۆرەکان ترسنۆک و ھەل پەرست بوون. تەنھا پەلاماری ئەوانەیان داوە کەلەخۆیان بێ ھێز تر بوون.
ئایا جەبھەی نوصرەی (احرار الشامیە )ی تیرۆریست و گروپە جیھادیە تیرۆریستە ئیسلامیە کان . ھاوپەیمانی ناتۆن لەڕێگای تورکیاوە؟.
ئەوان ئێستا بەھاوکاری تورکیا . دەیانەوێت ھێرش و پەلامار ببەنە سەر کوردی ئازادو دیموکراتی خواز .
ئایا بایدن ھەمان ھەڵەی ترامپ دووبارە دەکاتەوە کەناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی تەسلیم بەئەردۆگان کرد؟ . ئەمیش بێ دەنگ دەبێت لەھێرشی ئەو دکتاتۆرە دڕندەیەی ناومێژووی ھاوچەرخی جیھان . بۆسەر ھاوپەیمانەکانی لەقسد کەشەڕی دژی داعشیان پێکەوە کرد. دەیان سەرکردەی ئەو گروپە تیرۆریستیەیان بەئەبوبکر بەغدادیشەوە . پێکەوە لەکردەی سەربازی ھاوبەشدا کوشت.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە ھەرشەڕێک ڕووبدات ئەردۆگان بەئاسانی لێی دەرناچێت و چارەنوسێکی ڕەشی دەبێت.
چونکە ئەم جارە قسد لەھەموو ڕویەکەوە ئامادەکاری شەڕی کردووە.بەپێی قسەی بەڕێز مڤلوم عبدی. شەڕی ئەم جارە بەرفراوانتر ماوە درێژتر دەبێت.
گەر روسیاش بەجدی بێت و لەکاتی ھێرش گەر ڕویدا پشتتوانی قسد بکات . ئەوا شەڕی یەکێک لەدەوڵەتەکانی ناتۆو روسیا ڕاستەوخۆ بەرپا دەبێت.
ئایا بۆ خاتری دکتاتۆرێکی وەکو ئەردۆگان. ناتۆ داخڵی شەڕی ڕاستەوخۆ دەبێت لەگەڵ روسیا؟
ئایا شەڕی ناتۆوروسیا لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە دەست پێ دەکات؟ بەدیاریکراوی لەپارچەیەکی کوردستانەوە دەبێت کە ھێزی سەربازی ھەردولای لێیە.
بزانین ئایندە چۆن وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.ھەربەڕێزێکیش پێشبینیەک یان سەرنجێکی ھەیەبۆ دۆخی ئایندەو چۆنێتی جەنگەکە دەتوانێت بیخاتەڕوو.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *