له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
من نازانم بۆ ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف به کوردی وتوه له خه‌وهه‌ستن
ئه‌و ده‌ڵێت ” له خه‌وهه‌ستن میله‌تی کورد خه‌و زەره‌رتانه ” باشه ئێستا کامی زه‌ره‌ره ئه‌وه‌ی که کورد به حساب له‌خه‌و هه‌ستاوه‌و براکوژی ده‌کات و ده‌ست و پێی دوژمن ده‌لێسێته‌وه‌و یه‌کتر برسی و ته‌خوین ده‌که‌ن و نه‌وت و خاک و خه‌ڵک ده‌فرۆشن ، یان هه‌ر له خه‌ودا بونایه .
جا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که له خه‌ودا بووین زۆر له ئێستا باشتر بووین ، به ده گوند دوو موچه خۆرمان نه‌بوو ، فه‌لاح کۆته‌ره‌ی قه‌وی بوو ، له‌و ده‌شت و ده‌ره جگه له میوه‌و سه‌وزه‌و ده‌غڵ و دا ن ،مه‌ڕو ماڵات و گاڕان و په‌له‌وه‌ریش هه‌بوون ، کاره‌باو ته‌له‌فونی سه‌ره‌تایش دروستده‌کرا ، له شاریش خه‌ڵک خه‌ریکی کار‌و که‌سابه‌ت بوون ، مناڵه‌کانیش له بری مۆبایل و ئایپادو تیک تۆک و یوتوب و شتی قۆڕ .
به به‌رد که‌لاو گوله‌و هه‌ڵماتی نازدارمان دروست ده‌کرد ، به سه‌ره شوشه‌ی ده‌رمان و سه‌ره سیفۆن تایه‌مان دروست ده‌کرد ، به ته‌ل مه‌کینه‌و عاره‌بانه‌و جێب و شتی ترمان دروست ده‌کرد ، هه‌زارو یه‌ک یاری و گه‌مه‌مان ده‌زانی .
کچه‌کان له بری ده‌سکاری سمت و مه‌مک و کوڵم و گۆناو لوت و تادوای به‌ڕه‌و جاجم و لفکه‌و گۆره‌وی و فانیله‌یان ده‌چنی و دروستده‌کرد ، چه‌ینک که‌له‌ر نه‌بوو، به‌ڵام شیرین ته‌شی ده‌ڕست به ڕانی .
ژنه‌کان به‌یانیان کولێره‌یان بۆ ده‌کردین ، مه‌شکه‌یان ده‌ژه‌نی و دۆو که‌ره‌یانبۆ به‌رهه‌م ده‌هێناین ، مه‌ڵۆیان ده‌کێشا و کاریان ده‌کرد ، که‌س تاقه‌تی ساڵۆن و ماڵۆنی نه‌بوو .
پیاویش ئه‌و سه‌رده‌مه شکۆیه‌کی تری هه‌بوو ، که‌س نایتوانی له به‌رده‌م بانکه‌کان پێی رابوێرێت ، حزب له شاخ بوو هێشتا له خه‌ودا بوون ، پێ و ده‌ستیان نه‌گه‌یشتبووه مۆڵ و نه‌وت و که‌ناڵ و کچه مۆدێل و شتی تر .
هه‌رکه له خه‌وهه‌ستان ، خانوه‌قوڕو ئه‌سپێ نشینه‌کانی راژان و ورمه‌هه‌نگ و چیوه‌رۆو نه‌وسود و پاوه‌و شوێنه‌کانی تریان گۆڕیه‌وه به ته‌لارو ڤێللاکانی لاس فیگاس و له‌نده‌ن و شیکاگۆو شوێنگه‌لی دیکه .
توو دینتان که خه‌وتبووین باشتر بووین یان ئێستا که هه‌موومان جنێو به هه‌موومان ئه‌ده‌ین ، جاران مه‌لا و مامۆستا به خه‌ڵکیان ده‌گوت جنێو مه‌ده‌ن ، ئێستا ئه‌وان له خه‌ڵک واتر.
خۆش بخه‌ون میله‌تی کورد خه‌و قازانجتانه