کۆمەڵگا لە پێشەنگایەتی ژن و پیاو سالاریدا ژنان لە کۆمەڵگەی سروشتی دا پێشەنگ بوون

شەیما عەدنان

کۆمەڵگا لە پێشەنگایەتی ژن و پیاو سالاریدا ژنان لە کۆمەڵگەی سروشتی دا پێشەنگ بوون، بەجۆرێک خوداوەندەکان ژن بوون، زمانی ئاخافتن مێینە بوون، ژن چاندنی دەکرد و ئاژەڵی ماڵی کرد هەروەها منداڵیشی بەخێودەکرد. لەو دەمەدا کە ژن پێشەنگی کۆمەڵگەبوو ژن سالار نەبوو بەڵکو دادپەروەر بوو، هەروەها توندوتیژی و چەوسانەوە نەبوو چینایەتی نەبوو تەنانەت زێدە بەرهەمیش نەبوو هەر هۆزێک بەرهەمی زیاد لە پێویست بووایە دەیدا بە هۆزێکی دیکە، بەجۆرێک ئەندامی هەر هۆزێک بەرهەمی زیادی هەڵبگرتایە و واتا قۆڕخکاری لە بەرهەم بکردایە ئەوا لای ئەو هۆزە بە کارێکی نا ئەخلاقی دەبینرا و ئەو ئەندامەیان لە هۆزەکەی خۆیان دەردەکرد. واتا بەگشتی ژیانێکی هاوسەنگ و بێ توندوتیژی هەبوو، بەڵام دواتر ئەم ڕێڕەوەی ژیان گۆڕا بۆ پێچەوانەکەی کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، دوای ئەوەی پیاوان بۆ بژێوی ژیان خەریکی ڕاوەشکار بوون زۆربەی کاتەکان لە ڕاوکردنی نێچیردابوون، بەهۆی ئەوەی لەکاتی ڕاووکردندا فێڵ و تەڵەکەبازی پێویست بوو بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکە لێرەوە پیاوان فێری فرت و فێڵ و تەڵەکەبازی بوون بە تایبەتی پیاوانی بەتەمەن کە بە (شامانەکان) دەناسرێن. شامانەکان دوای ئەوە بوون بەخاوەنی ئەو جۆرە عەقڵیەتە لە هەوڵی ئەوەدا بوون پێشەنگایەتی لە دەستی ژنان دەربهێنن و خۆیان ببن بە پێشەنگ، بۆ ئەمەش ووزە و هێزی گەنجانیان بەکار هێنا گەنجانیان هێنایە لای خۆیان، بەمەش ووردە ووردە پێشەنگایەتیان دەخستە دەستی خۆیان، ئیدی خوداوەندەکان بوون بە خوداوەندی پیاو، زمانی ئاخافتن شێوەی نێرینەی لەخۆگرت، توندوتیژی و چەوسانەوە سەریهەڵدا، چینایەتی دروست بوو، بەتایبەتی لەدوای دورست بوونی دەوڵەتە شارەکانەوە گەشتە ئاستی هەرە باڵا لەگەڵ هاتنی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سیستەمی دەوڵەت و شارستانی دا ئیدی زهنیەتی ڕەگەز گەرایی و پیاوسالاری زیاتر پێشخرا، ئەتوانم بڵێم مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستمی دەوڵەت و داگیرکاری وەکو سێکوچکەیەک کار بۆ بێ بڕیار کردنی ژن و کەم بونی بەهای ژن دەکەن. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەکاڵا کردنی ژنی دەست پێکرد وەکو بەڕێز ئۆجالان دەڵێت:مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نزخی لەسەر هەموو جەستەی ژن دانا لە لێویەوە هەتا بەژن و باڵای بۆیە ئەتوانم بڵێم سیستەمی سەرمایەداری سەرسەختترین دوژمنی ژن و مرۆڤایەتیە هەروەها سیستەمی دەوڵەت بونیادنانی کۆمەڵگەی پیاوسالارییە پێشخستنی زهنیەتی ڕەگەز گەراییە دروست کردنی جیاکاری ڕەگەزیە لە نێوان نێرو مێ دا، بەجۆرێک پۆستە باڵاکان بۆ نێر دانران بۆیە کاتێک پیاو دەسەڵاتدار بێت نەک تەنها ژن بەڵکو هەموو بونەوەرەکانی سەرزەوی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە عەقڵیەتی پیاوسالاری کە دەسەڵات دارە ژنیش دەکات بە توندوتیژ منداڵیش دەکات بە توندوتیژ. پیاو لەسەر ژن توندوتیژە و دەسەڵاتی خۆی دەسەپێنێت ژنیش لەسەر منداڵ مرۆڤیش لەسەر ژینگە بۆیە سەرچاوەی کێشەکان زهنیەتە. لە هەرێمی کوردستان(باشوری کوردستان) ژنان بەڕێژەیەکی کەم لەناو سیاسەت و پۆستەباڵاکانی حکومەتدا جێگە دەگرن ،ئەوەشی کە هەن بڕیار بە دەست و رادیکاڵ نین بەڵکو وەکو بوکەڵەیەک لەلایەن پیاوانی ناو حزبەکانیانەوە بڕیاری کۆتای لەسەر مژارەکان دەدرێن ،لەهەمان کاتدا نمونەی جوانیشمان هەیە کە تێکۆشان بۆ ئازادی و لەهەمبەر ئەو زهنیەتە لە تێکۆشان نەوەستاوە،بەڵام ڕێژەکە کەمە و وەکو پێویست نیە. وە داگیرکاریش پەیوەندیەکی راستەوخۆی بە ژنانەوە هەیە چونکە لەگەڵ دروست بونی هەر جەنگ و کۆمەڵکوژی و داگیرکاریەکدا ژنان پشکی شێریان بەر دەکەوێت بە نمونە لە پرۆسەی ئەنفال دا ژنان قوربانی یەکەم بوون چ لە پرۆسەکەو چ لە دواتریش ئەوەی کە مایەوە لە کۆمەڵگە بە چاوێکی کەم سەیر دەکران ئێمە ناڵێین ڕێگەمان بۆ خۆش بکەن سیاسەت بکەین یان دیبلۆماسیەت بکەین بەڵکو دەڵێین تەنها ڕێگریمان لێ مەکەن بەسە چونکە لێرە بەهەموو شێوازێک ڕێگری کراوە ژنێک هەنگاوێکی نابێت قاچێکی شکاوە یان نەیان هێشتوە ژنی پێشەنگ و بەتوانا زوو زوو دەرکەوێت هەروەها ئەوەی گرنگە چارەسەرییە ،لەبەر ئەوەی سەرچاوەی کێشەکان زهنیەتە بۆیە لەناو ئەم سیستەمە و ئەم ئەقڵیەتە کێشەکان چارەسەر نابن بەڵکو پێویستمان بەسەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی کۆمەڵگا هەیە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی مێژوو هەیە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی ئەو دیاردانە هەیە کەلە چواچێوەی دەوڵەت و شارستانی دا بۆتە هۆی کۆیلەکردنی ژن و داگیرکاری لەسەر ژن لەسەر عەقڵی ژن و هەستی ژن ژنی کورد پێویستی بەوە هەیە مێژووی خۆی بناسێت چونکە لە جیهان دا و بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناویندا ژن مێژووی خۆی لەدەست داوە بۆیە پێویستمان بە رۆشنگەری و بونیادێکی مەعریفی هەیە کە لەم هەرێمەوە دەست پێبکات ژنان خۆیان بە ڕێکخستن بکەن خۆیان پەروەردە بکەن بتوانن لەئەگەری ڕوودانی هەر کارەساتێکدا خۆیان بپارێزن ناموسی ئەوان ناموسی خۆیان بێت براو باوک نەبێت ناموسی ئەوان ئازادیان بێت وە تێکۆشان بکەن و خۆیان پێش بخەن ببن بە خاوەن چەکی باوەڕ ،خاوەن هێزی فکر خۆیان بناسینن یەکگرتوویی ژنان دروست بکەن ژنانی حیزبەکان و ژنانی ڕێکخراوەکان و ژنانی ئازادیخواز بێنە لای یەکتریی یەکێتیەکی ژنان دروست بکەن تاوەکو پیاوانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان چاو لە ژنان بکەن ژنان پێویستە پێشەنگایەتی بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستای باشوری کوردستان بکەن وەکو ڕێبەری گەلان دەڵێت شۆڕشی باشور شۆڕشی ژنە بۆیە پێویستمان بە شۆڕشێکی زهنی کۆمەڵایەتیە ئەمەش بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازادیخواز دەکرێت.

هەروەها چێکی بکە

سیستەمی نوێی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ كورددا دەبێت

جەمیل بایک سیستەمە جیهانییەكان هەر وا لە خۆیانەوە و له ‌ماوەی ساڵێك یان ده ‌ساڵێكدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *