لە گەرمیانیش نەمام نێژرا

لە گەرمیان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، ٧٤ نەمام نێژران، بەشداربووانی چالاکییەکە دەڵێن، ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی خستووەتەوە سەرپێی خۆی.

ئەمرۆ سێ شەممە ٤/٤/٢٠٢٣، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەدەستپێشخەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و گەنجانی وڵاتپارێز، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک، بەمەبەستی پیرۆزکردنی ٧٤یەمین ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٧٤ نەمامیان ناشت.

سوهام مەحمود، ئەندامی ڕژاک، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و تی: ئەم ڕۆژە پیرۆزەکەین لەگەلی کورد و تەواوی گەلانی بندەست، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان و گەنجانی تێکۆشەر.

وتیشی: هەر تاکێکی گەلی کورد دەبێت لەواتای ئەمڕۆژە تێبگات، چونکە ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە گەلی کوردی خستۆتەوە سەرپێی خۆی، هەموو ژیانی لەپێناو ئازادیی و ڕزگاریی گەلی کورد تەرخانکردووە، لەو پێناوەدا شۆڕشێکی هەبوون و ئازادیی خوڵقاندووە.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *