رێژەی بێکاریی لە عێراق زیادیکردوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندوە،  بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی بێکاریی بەرزبووەتەوە بۆ لە 16.5 %، هەر بۆیە کۆرۆنا بە ھۆکارێکی سەرەکیی زیادبوونی بێکاریی دائەنرێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق عەبدولزەھرە ھنداویی رایگەیاند، رێژەی بێکاریی بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠٢١، گەیشتووەتە ١٦.٥%، ئەوەش بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ، ھۆکارە بۆ بەڕێوەنەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان، بەڵام ١٠٠% ساڵی داھاتوو ئەو پڕۆسەیە بەڕێوەئەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی باسکرد، ھەروەھا بەپێی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و رەنگە تاکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٤٣ ملیۆن کەس.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …