٣٤ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکەمین شاڵاوی ئەنفالدا

٣٤ بەر لە ئێستا ڕژێمى بەعس یەکەمین قۆناغی پرۆسەی ئەنفالی لە دۆڵی جافایەتییەوە دەستپێکرد، تیایدا ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتى مەدەنى شەهیدبوون و بەشێک لە دانیشتوانى ئەو سنورە ڕاگوازران و هەزاران هاوڵاتیش ئاوارەبوون .

لە قۆناغى یەکەمى پرۆسەى ئەنفالدا، کە ٢٢ی شوباتی ١٩٨٨ دەستیپێکرد، ڕژێمى بەعسی عێراق هێرشیکردە سەر گوندەکانى سەرگەڵو وبەرگەڵو لە دۆڵی جافایەتی، لە چەند قۆڵێکەوە و بە درێژایی ٨٠ کیلۆمەتر لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان، لەوێشەوە بۆ شاری سلێمانی و شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە.

ئامانجى ڕژێمى بەعس لەو پڕۆسە لە قۆناغى یەکەمدا وێرانکردنی ٢٥ تا ٣٠ گوندبوو لە دۆڵی جافایەتی و ھێرشەکەش سنووری شارۆچکەکانی (سورداش، دوکان، سەرچنار، قەڵاچوالان، چوارتا)ی گرتەوە، کە ڕاستەوخۆ سوڵتان ھاشم وەزیری بەرگریی ئەوکاتى عێراق سەرپەرشتیى دەکرد.

ھێزە بەشداربووەکانی ئەو شاڵاوە پێکھاتبوون لە ٢٠ لیوا و ٦٠ فەوج، کە بەهۆیانەوە وێرانکارییەکی تەواو لەو ناوچانە ڕوویدا و تێیدا گوندەکانی قەمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵەڕووت، قزلەر، قەرەسەرد، ئاسۆس، قەرەچەتان، شەدەڵە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەوشارستێن) و چەندین گوندی دیکە سوتێنران و تەختی زەوی کران و مەڕ و ماڵات و ماڵ و موڵکی دانیشتوانى گوندەکان تاڵانکران.

لەم قۆناغەى پڕۆسەى ئەنفالدا بۆسەر دۆڵى جافایەتى و دەوروبەرى چەندین ھاوڵاتی شەھیدبون و چەندانی دیکەش بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و ڕاگوازران و ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیانیش ئاوارەبوون سەدان کەسیش بەرەو ئێران و هەندێکیش بەرەو سلێمانی هەڵهاتن.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *