سەركێشی سیاسی دەسەڵاتی كوردستان

عیماد عەلی
كەس باوەرناكات لەپاش ئەو هەموو دەردەسەری و قوربانیدانە تاوەكو دەسەڵاتێكی بەو شێوەیە هاتۆتە ئاراوە و ئێستاش تۆ قومار و سەركێشی بە چارەنوسی گەلێكەوە بكەیت و هەموو ئەو خوێن و نەهامەتیە لەبەرچاو نەگریت و بە شپرزەیی و پشێوی و بێ پلان هەنگاوەكانت بنێیت.
لە لایەكەوە، شەرٍی ئۆكراین و روسیا و لێكەوتەكانی لەسەر جیهان و تۆیەكی بچوك و تا ئێستا هیچ لەبارنەبوو و نادیار لە نێوكارلێكە سیاسیەكان لە ناوچەكە و جیهان، لە لایەكی ترەوە دۆخی ئابووری ناجێگیر و قەیرانی بەردەوام و نارازیبونی خەڵك و ناپەیوەست بە حوكمی نەزان و رۆژ لە دوای رۆژ دوركەوتنەوەی زیاتر و باوەرنەمان بە پرسە سەرەكیەكە و دروستبونی هەزار و یەك كەلێن بۆ خۆخزاندنی دوژمنان لە كیانەكەت و لەناوبردنی ئەزمونە دەگمەنەكەت و لەولاشەوە پەڵپ و ناجۆریەكانی دەسەڵاتی ناوەند و زیانی هەلپەرستی شۆقینیەكانی بەغدا و وەستانبەرامبەرت و دەستوەردانی دەرەكیش لەولاوە بوسەتێت.
ئا لەم كاتەدا كە تۆیەكی بێ قەوارە لە ناوچوغزی ئەم هەموو قەیرانە قورسەدا بێیت و سەركێشیش بە هەموو شتێكەوە بكەیت و بە هیچ شێوەیەك بیر لە نەهامەتی گەلەكەیت نەكەیتەوە و هەنگاوی نادروست و كوێرانە بهاوێژیت و دەرەئەنجامەكەی تەنانەت لای خۆت ساغ نەبێت و، بەڵكو ئەوەی زیاتر بەدبەختی بێت و روون بێت ئەوەیە كە تەنها سودەكەی بۆ دوژمنەكەت مسۆگەر بێت و هیچیتر.
تۆیەك كە سەركێشیت بە نەوتەكەتەوە كردووە و دەرئەنجامی باش دەزانیت چی بووە و تەنها توركیا قازانجی لێبینیوە و لە قەیرانی ئابووری تا رادەیەكی رزگاری بووە و تۆش ئەمە حاڵی موچەخۆر و خەڵكەكەت بێت، بەڵكو ئاسۆیەكی ئەوتۆش روون نەبێت نەزانیت كە بەرەو كوێ هەنگاو دەنێیت، سەرباری ئەوەی بەردەوام ملت لەبەردەم چەقۆی دوژمنە سەرسەختەكەیە هەر كاتێك بیەوێت سەرت لێدەكاتەوە. ئابەو شێوەیە باش بۆت روون بۆتەوە كە پێشتر چی هەڵەیەكت كردووە و قەرەبوو ناكرێتەوە و ئێستاش بەخۆت بێیت بە سەركێشیەكی تر دووبارەی بكەیتەوە.
سەركێشی حكومەتی هەرێم و هەوڵی هەنوكەیی بۆ ناردنی غاز بە تایبەتی لەم كاتەدا كە بە زۆر شێوە لێكدەدرێتەوە و لە دەرئەنجامدا وادەكات كە خۆت لە تاكە جەمسەرێكدا خۆت ببینەتەوە كە قازانجێكی ئەوتۆی لێ ناكەیت ئەگەر زەرەر نەكەیت، بەڵێ سەركێشیەكی گەورەیە و ئایندەی دیار نیە و ئەمەش نەك لەسەر خۆت بەڵكو بۆ سەرجەم پرسەكە و قوربانیەكانت بە خراپی دەكەوێت و دواتر پەشیمانی دادت نادات. لە لایەكەوە روسیا و ئێران و ئەو جەمسەرە وا بیخوێننەوە كە هەوڵێكە بۆ قەرەبوكردنەوەی كەمبونی غازەكەی روسیا لە ئۆرپا و جیهان و رێگە خۆش بكات بۆ هەركارێك لەوبارەوە بەرامبەرت بكرێت، ئەم كارەت پاساوی نیە لەبەر ئەوەی تەنانەت ناتوانیت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەیتەوە كە بۆچی لەم كاتەدا پرۆسەی ناردنی غازەكە دەدرێت و لەگەڵا نەوتەكەدا نەبووە.
بۆیە، ئەوەی چاوەرێی دەكەین چارەنوسێكی نادیارە و هەڵوێستی روسیا لەمەر كۆماری مەهابات و قازی محەمەد دەخاتەوە یادمان و دەشێت بە سەركێشیەكی بێمنەت لەقوربانیەكان و قومارێكی گەورە لەهۆڵێكی تاریك بیبینین.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *