بەگوێرەی ئەو داتایانەی لە وەزارەتی داراییەوە خراوەتەڕوو، خەرجی لە سندوقێکی نهێنیدا کە بۆ بەکارهێنانی شەخسی سەرۆک کۆماری تورکیا تەرخانکراوە بۆ خەرجکردنی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە نهێنییەکان لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.
ماڵپەڕی میدڵ ئێست فرۆم لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، سندوقی ئیختیاری، بڕگەیەکی دێڕێکە لە ژێر خەرجییەکانی خزمەتگوزاری نهێنی (Gizli Hizmet Giderleri، بە زمانی تورکی ناسراوە بە örtülü ödenek) لە بودجەی ناوەندی حکومەتدا، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣دا بە بڕی ٦.٥ ملیار لیرەی تورکی تۆمارکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو ٨٦% زیادیکردووە ، کاتێک ٣.٥ ملیار لیرە بوو.
بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی سندوقی ئیختیاری، ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی نووسینگەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر پشتی بە چالاکییە هەواڵگرییەکانی خۆی لە تورکیا و دەرەوەی وڵات بەستووە بۆ بەردەوامبوونی ڕژێمە سەرکوتکەرەکەی، ئەو پارانە جیاوازن لەو پارەیەی کە پێشتر بۆ پێنج دەزگای هەواڵگری سەرەکیی تورکیا بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و سیخوڕیی و چالاکیی سیخوڕیی تەرخانکراوە.
وردەکارییەکانی چۆنیەتی خەرجکردنی سندوقی ئیختیاری سەرۆکایەتی هەرگیز نەخراوەتەڕوو و ژمێریارییەکانی تەنها بۆ کەم کەسی هەڵبژێردراو دەزانن کە لە ئۆفیسی ئەردۆغان کاردەکەن، هەموو کاغەزەکان بە فاکتورەکانی ئەو جۆرە خەرجییانە لە ناو دەچن دوای وردبینییەکی خێرا لەلایەن ئەم گروپەوە کە ڕاپۆرت دەدەنە ئەردۆغان، هەروەها ڕێساکانی بەڕێوەبردنی پارەکان و شێوازەکانی تەرخانکردنیان و وەرگرەکانیان لەلایەن سەرۆکەوە دیاری دەکرێن.
ئاشکراکردنی چۆنیەتی خەرجکردنی پارە ئیختیارییەکان تاوانە و سەرۆک دەتوانێت سکاڵای تاوانکاریی لە دژی هەر کەسێک تۆمار بکات کە ئەم زانیارییانە ئاشکرا بکات.
ساڵانێک بوو مەکسوت سێریم کە ئێستا سەرۆکی ڕاوێژکاریی سەرۆک کۆماری تورکیایە، بە دڵی ئەردۆغان سندوقی ئیختیاری بەڕێوە دەبرد. سێریم بیرۆکراتێکی نیو عوسمانیی و دەیەوێت ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی زیندوو بکاتەوە، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەردۆغان هەبووە، سێریم کە بەڕێوبەری لقی ڤاکیفبانکی قەرزدەری دەوڵەت بوو لە ناوچەی ڤالیدە سوڵتانی ئەستەنبوڵ، یارمەتی ئەردۆغانی دا کە ئەوکات سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە بوو.
سێریم لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن ئیدارەی بانکەکەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، کاتێک لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوت کە بڕوانامەی ساختەی لەگەڵ داواکاری دامەزراندنەکەیدا پێشکەش کردووە، بەڵام کاتێک ئەردۆغان لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) کە تازە دەستیپێکردبوو وەک حکومەتێکی یەک حزبی هاتە سەر دەسەڵات، سێریمی هێنایە ناو حکومەت و ڕاسپارد بۆ سەرۆکایەتی سندوقی ئیختیاری تایبەتی سەرۆکوەزیران.
هەروەها سێریم لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا یارمەتی یاسین ئەکرم سێریمی کوڕی داوە بۆ دەستەبەرکردنی پۆستی جێگری وەزیری دەرەوە باکوری قوبرس (KKTC) کە لەژێر دەسەڵاتی تورکیادایە.
ئەو دوو برایە لەسەدا 10ی پشکەکانی کۆمپانیایەک بەناوی نۆرسن ئەسۆشیەیتس ترێدینگ لیمیتەد کە لە 22ی کانونی یەکەمی 2020 لە KKTC دامەزرابوو، لەسەدا 90ی پشکی فەلیالی خاوەنی بوو.
بنەماکانی سندوقی ئیختیاری لە یاسای ٥٠١٨، مادەی ٢٤دا هاتووە، بەم پێیە، سەرۆکێک تەرخانکردنێک بۆ دابین دەکرێت کە ناتوانێت لە سەدا ٠.٠٥ی کۆی بودجەی حکومەت زیاتر بێت، بۆ ئەوەی بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە بەرگرییە نهێنییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت بەکاربهێنرێت، بە شێوەیەکی شاراوە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکان و ئەو کارانەی کە خزمەت بە کەرامەت و ناوبانگ و ئاسایش و بەرژەوەندی وڵات دەکەن لە بوارە کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و کولتوورییەکان.
لە ماوەی ڕابردوودا ئاشکرا بوو کە ئەو سندوقە بۆ دابینکردنی دارایی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی وڵات و پڕچەککردن و پاڵپشتییکردنی گروپە جیهادییەکان و ئیسلامییەکان و کڕینی ئەو چەکانەی کە لە تیرۆرکردنەکاندا بەکارهێنراون، دامەزراندنی کەسایەتییە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە تۆڕی گورگەبۆرەکان و پاڵپشتیکردنی گروپە نیمچە سەربازییەکانی وەک سادات بەکارهاتووە ڕێکخراوە.
هەروەها ئەو سندوقە ئیختیارییە لە لایەن بەشی تایبەتی هەواڵگریی سەرۆکایەتییەوە کەڵکی لێوەرگیراوە کە بە بێدەنگیی لە نووسینگەی سەرۆک ئەردۆغان دامەزرا، دوای ساڵی ٢٠١٧ کە سیستەمی حوکمڕانی پەرلەمانی لە تورکیای بۆ سەرۆکایەتی گۆڕی.
ئەو بەشە کە لە ژێر سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئاسایشی سەرۆکایەتی (جومهورباشکانلیگی گوڤەنلیک ئیشلێری جنێل مودورلوغو) کاردەکات، دەستی دەگات بە بنکەدراوەی سەرجەم دەزگا هەواڵگرییەکان، لەوانەش ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی (MIT)، یەکەکانی هەواڵگری پۆلیس و جەندرمە، هەواڵگریی ئەرکانی گشتی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و توێژینەوەی وەزارەتی دەرەوە، کە بە بەشی سیخوڕییەکەی (Arashtırma ve Güvenlik İşleri Genel Müdürlügü بە تورکی ناسراوە.
بەشی هەواڵگریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هەروەها چەندین بنکەی پەیوەندی لە تورکیا بەڕێوەدەبات بۆ گوێگرتن و چاودێریکردنی ڕەخنەگران و نەیارانی ئەردۆغان بەبێ هیچ ڕەزامەندییەکی دادوەریی، هەروەها جارجاره هه ندێک داتای تایبه تیی و نهێنیی دزه پێده کات بۆ ده زگاکانی ڕاگه یاندنەکانی لایەنگری حکومەت، بۆ ئەوەی که سایەتییه ئۆپۆزیسیۆن بخاتەلاوە و ناوی رەخنەگران بزڕێنێت.
یەکینەکە لەلایەن یوسف قەرەلۆغڵو (٤٤ ساڵ) بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئاسایشی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەبرێت، ناوبراو پێش ئەوەی لە 10ی ئابی 2018 ڕاسپێردرا بۆ سەرکردایەتییکردنی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاسایش، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی ستراتیژی بووە، ئەردۆغان لە 9ی حوزەیرانی 2023دا بۆ هەمان پۆست دایمەزراندەوە، کە خەڵکی ڕیزە، هەمان پارێزگای سەرۆک کۆماری تورکیا، قەرەلۆغڵو دڵسۆزێکی متمانەپێکراوە بۆ ئەردۆغان.
پۆرتفۆلیۆی کارالۆغڵوع بریتییە لە حوکمڕانی خاکی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا؛ سەرپەرشتی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئەم بەرەیەڤدەکات کە بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر لە کاتی پێویستیدا بە ڕێنماییەکانی ئەردۆغان دامەزراون؛ بابەتە ئەمنییەکان لەگەڵ دەزگاکانی تری حکومەت و هەروەها لەگەڵ دەزگاکانی پۆلیس و سەربازیی و هەواڵگریی هەماهەنگی پێدە دەکات.
ئەردۆغان لە ماوەی دوو دەیەی حوکمڕانیدا تورکیای کردووە بە دەوڵەتی هەواڵگریی، لێپرسینەوەی نەهێشتووە، چەک و باڵانسی سەر دەسەڵاتەکەی لابردووە و پارەی باجدەرانی بە هەڵە ئاڕاستە کردووە بۆ دابینکردنی دارایی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان بۆ بەردەوامبوونی ڕژێمە سەرکوتگەرەکەی. هەروەها بودجە بۆ ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا زیادکرا بۆ ئەوەی یارمەتی ئەردۆغان بدات بۆ بەدەستهێنانی هێز لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتەکەیدا.