لەژێر ناوی ماریا لەبیرت ناکەین چلەی ماتەمینی بە داگیرسانی مۆم و دانانی تاجە گوڵینە بەرز ڕاگیرا
ئێوارەی دوێنێ هەینی ١٥/٤/٢٠٢٢، لە شەقامی ١٠٠مەتری نزیک فرۆکەخانەی هەولێر لەو شوێنەی ماریا سامی تیادا کوژرا چالاکیەکە لە لایەن ژمارەیەک لە هاورێ و چالاکوانانی مەدەنی شاری هەولێر ئەنجام درا و دوای چەند ساتێک بێدەنگی و داگیرساندنی مۆم تاجە گوڵینەش لە شووینەکە دانرا.
ماریا ئەو کچەی لە شاری هەولێر لە لایەن براکەیەوە کوژرا، ماریا کچێکی گەنج و چالاک لە تۆڕۆرەکۆمەڵایەتییەکان.