ئاماری نوێ لە بەرەکانی جەنگەوە.. ١٤١ داگیرکەر کوژراون

لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، ١٤١ داگیرکەری تورک لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین کوژراون ٢٣ی دیکەش برنیداربوون.

بەپێی ئامارەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە شەوی ١٧ی نیسانەوە هەتا شەوی ڕابردوو، ١٤١ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین، کوژراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، ٢٣ سەربازیش بریندار بوون و سێ فڕۆکەی سیخوڕیی خراونەتە خوارەوە، دوو کۆپتەریش لەلایەن گەریلاکانی ئازادییەوە پێکراون.

شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی زەمینی بۆسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێکرد، ئەوەش لەکاتێکدایە لە  ١٥ی نیسانەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچانە، دەستیپێکردبوو.

پێشتر و لە ڕۆژی ٢٦ی ئازار، کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ئاشکرایکرد، سوپای تورک و پەدەکە پیلانیان داناوە هێرش بۆ سەر گەریلاکان دەستپێبکەن، بۆئەوەش سیناریۆیەکی مەترسیدار داڕێژراوە و پەدەکە بەشدار دەبێت لە هێرشەکاندا و داوایشیکرد، ڕێگریی لەو پیلانە بکرێت، چونکە ستاتۆ و دەستکەوتەکانی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *