پێشمەرگەیەکی دێرین رایگەدەگەیەنێت، چونکە لەسەر فیکر و تێزەکانی ڕیبەر ئاپۆیە ئێمە هیوایەکی گەورەمان لەسەر تەڤگەری ئازادیی هەڵچنیوە.
عەبدوڵڵا رەحیم پێشمەرگەی دێرین لە نۆهەمیین ساڵیدی دامەزاندنی تەڤگەری ئازادیی کەمەڵگەی کوردستاندا رایگەیاند: تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە لەسەر فیکر و تێزەکانی رێبەر ئاپۆ لە باشووردا دامەزرا، رێکخراوێکی سایسیی و کۆمەڵایەتییە. حیزبەکانی تری کوردستان کارێکی واین نەکردوە کە شۆڕشێکی سیاسییمان کردبێت و کەوا بتوانن خاک و نیشتمانمان رزگار بکەن، بەڵام کە تۆ نەتوانیت عەقڵییەت رزگار بکەیت و عەقڵییەتی کۆمەڵگە رزگار بکەیت و لە عەقڵییەتەوە کۆمەڵگەیەکی هۆشیار دروست بکەیت، رەنگە حکومڕانییەکیش دروست بکەیت هەر وەک حکومەتی پێشوی داگیرکەرەکان بێت، چونکە تۆ لە ناخەوە نەت گۆڕییوە.
ئەو پێشمەرگە دێرینە، راشیگەیاند: ئێمە هیوایەکی گەورەمان لەسەر تەڤگەری ئازادیی هەڵچنیوە، چونکە لەسەر فیکر و تێزەکانی ڕیبەر ئاپۆیە، ئەم تێزە ئەتوانێت لە بناغەوە کۆمەڵگە بگۆڕێت و لەم تێزەدا ژن سەرمەشقی هەموو خەباتێکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە کار و چالاکییەکاندا بووینە و تەڤگەری ئازادیی دەناسیین کێن و دەزانیین چیان پێیە، ئەوەتە لەسەر فیکری تەڤگەری ئازادیی لە رۆژئاوای کوردستان حکومڕانیی دەکرێت، ناوەندیی ژنۆلۆژیی و گوندی نموونەیی ژنان هەیە.