بەشێک لە ڕێکخراوەکان و نوسەران و ڕۆشنبیران و چالاکوانان لە دژی کوشتنی ژنان هاتنە شەقام و دوای ڕاگرتنی کوشتی ژنان کرا.
ئێوارەی ٨/٣/٢٠٢٢ هەشتی مارس کە هاوکات بوو لە گەڵ ڕؤژی جیهانی ژنان. لە شاری سلێمانی بە شێک لە ژنانی ڕێکخراوکان و نوسەران و ژنانی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک بەشداری ئەو چالاکییەیان کرد. بڕیاربوو چالاکییەکە لەبەردەم پزیشکی دادوەری ( طب عدلی)شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت بەڵام، بەهۆی بوونی ڕێگری هێزە ئەمنیەکان چالاکییەکە گۆڕا و بە ڕێپێوان بۆ پارکی ئازادی. لە ڕێپێوانەکەدا چەندین درووشم دەوترانەوە، بەسە ژنکوشتن، نابۆداڵدەدانی ژنکوژان لەماڵی مەنسولەکان، کوا یاسا، ئازادیی و یەکسانی، ئیتر بەسە ژن کوشتن، ژن ژیان ئازادیی…
س-ع