تەڤگەری ئازادیی داوائەکات بەیاسا مامەڵە لەگەڵ کەمپی مەخمور بکرێت نەک بە گوشاری لایەنێک

تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، گەمارۆدانی کەمپی مەخمور لەلایەن سوپای عێراقەوە، دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لەپشتە و پێویستە حکومەتی عێراق بەیاساکا مامەڵەی لەگەڵ بکات، نەک تەلبەند و کۆنتڕۆڵی بکات.

جومعە کەریم، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، رایگەیاند، تەلبەندکردن و کۆنترۆڵکردنی کامپی پەنابەرانی مەخموور، کارێکی نا مرۆڤانەیە لەلایەن هێزی عێراق بەرامبەر ئەو پەنابەرانەی کە نیشتەجێی عێراقن بۆ ماوەی زیاتر لە سی ساڵە، کە بەپێی یاساکانی عێراق مافی ئەوەیان هەیە کە لەعێراقدا نیشتەجێبن وەکو پەنابەر.

وتیشی: ئەم پەلاماردان و گەمارۆ و هێڕشکردنەی هێزی عێراق بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین، پێمانوایە ئەمە دەستێکی دەرەکی لەپشتەوەیە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەبیانووی ئەوەی ئەمە کامپێکی سیاسییە بەدەر لەوەی مرۆیی بێت، گوشار دەکەنە سەر عێراق دەربارەی بەستنی ئاو لە هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، بەڵام کێشەی ئاو کێشەیەکی نێودەوڵەتییە و پێویستە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان چارەسەربکرێت، نەک گوشار خستنەسەر حکومەتی عێراقی و لایەنێک و کامپێک.

جومعە کەریم ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە حکومەتی عێراق بە پەیماننامە نێودەوڵەتیی  و ناوخۆییەکان مامەڵە لەگەڵ پەنابەرەکانی بکات، نەک بە هێزی سەربازیی گەمارۆیان بدات و تەلبەندی کامپەبکات و بیکات بەزیندانێکی گەورە و تەنها یەک ڕێگای هاتوچۆ بهێڵنەوە.

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی داواشی لەتەواوی خەڵکی باشووری کوردستان و ئازادییخوازانی عێراق دەكات، پشتگیریی لەخەڵکی مەخموور بکەن، هەروەها داوا لەپەلەرلەمانتارە ئازادییخوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لیژنەکانی مافی مرۆڤ دەكات، بەزووترین کات دەستێوەردان لەو ڕەوشە بکەن و ئەو بڕیارانە بوەستێنن، وەکو کامپێکی مرۆڤایەتیی و پەنابەری مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …