لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢٨ ژن لە تورکیا کوژراون

ژن نیوز رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ٢٨ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون، ١٣ ژن و ٣ منداڵیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٨ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون، هەروەها ١٣ ژن و ٣ منداڵ بە شێوەی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە و هەوڵی کوشتنی دوو ژنیش تۆمارکراوە.

لەبارەی پەویەندی بکوژان و قوربانیانیش ئەوەش رونکراوەتەوە، ١٢ ژن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٢ ژن لەلایەن پیاوانی نەناسراو، ٢ ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، دوو ژن لەلایەن براکانیانەوە، دووان لەلایەن دراوسێکانیان، دوو ژنیش لەلایەن ئەو پیاوانەی کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوون لەگەڵیان، یەک ژن لەلایەن هاوسەری پێشوو، ٢ ژن لەلایەن هاوڕێ کوڕەکانیان، دوو ژن لەلایەن هاوڕێ کوڕەکانی پێشوویان کوژراون و ژنێکیش لەلایەن باوکیەوە کوژراوە.

هەروەها شوێنی ئەو تاوانانەش روونکراوەتەوە، کە لە مێردین ٢، لە ئارتڤین ٢، لە ئەنقەرە ٣، لە مێرسین ٢، لە ئەدەنە ٣، لە ئیستەنبوڵ ١، لە رحا ١، لە ئیزمیر ١، لە ئەسکیشەهیر ١، لە دیلۆک ١، لە ئیسپاڕتا ١، لە ئانتالیا ١، لە تەکیرداغ ١، لە کۆنیا ١، لە ترابۆزان ١، لە ئاگری ١، لە ئەدیرنە ١، لە بایبورت ١، لە ساکاریا ١ و لە بورساش یەک ژن کوژراون.

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …