شەڕی حەسەکە بە شەڕی یەکلاکەرەوە دادەنرێت

پۆڵا ئەوڵا

بەپێی دانپێدانانی هەندێک لەچەتە هێرشبەرەکان کە دەستگیرکراون لەلایەن هێزەکانی هەسەدە، بەلایەنی کەم 200 چەتەی خۆکوژ دەستیان هەبووە لەو هێرشانەدا کە هەندێکیان لەسەرێکانی و تیل عوبەید و هەندێکیش لەعێراقەوە هاتوون و لەگەڕەکی غوێران نیشتەجێ بوون ڕۆژی 20ی کانوونی یەکەم لە دەوروبەری کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارە دوای شەش مانگ لە ئامادەکاری بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر زیندانەکە
سەرەتای ئەم شەڕیە بە هێرشەکانی فڕۆکەکانی رژێمی تورکیا دەستی پێکرد، کە بووە هۆی شەهید بوونی ٦ هاولاتی، لە کۆبانی و دەوروبەری، هەروەها لە لایەن چەتەکانی ئەردۆگان لە عێن عیساو تەل تەمر دا ٣ هاولاتی شەهید بوون،
مەزڵوم کۆبانی ، ڕایگەیاند لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە 175 چەتە کوژراون و 27 شەڕڤانیشیان شەهید بوون و دەشڵێت سەرکردەی چەتەکان لای تورکیان و لە سەرێکانین.
لە بارەی زیانی هێزەکانیان ئاشکرای کردووە “لەم 3 ڕۆژەدا 27 شەڕڤانمان قارەمانانە شەهید بوون ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پاککردنەوەمان دەستپێکردووە، بە بەشداری 10 هەزار شەڕڤانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دژی داعش دەستپێدەکەین ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی حەسەکە و ڕەقە و دێرەزۆر لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش”.
تورکیا ویستی ناوچەکە بە داعشان کۆنتر بکات،
لەو هێرشەدا داعش مەبەستی بوو سەرجەم زیندانیان ڕزگاربكات، بە دەربازكردنی ئەو پێنج هەزار زیندانییە، كە دامەزرێنەرانی داعشن دەیانتوانی كامپی هۆڵیش بشكێنن و خێزانەكانیان لەو كامپە درەبازبكەن و کە ٦٠ شەست هەزار کەسی تیایە، دووبارە وەك ساڵی ٢٠١٣ داعش زیندوو بكەنەوە
بارودۆخەکە بەتایبەتی ناوچەکە لە بارێکی دەروونی خراپ گوزەر دەکات، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عیراق دا، ئەم شەڕە بۆ پێنجەم رۆژ دەچێ تیرۆرستانی داعش و ولاتانی زلهێزو ئیقلیمی هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژاڤای کوردستان چڕ کردۆتەوە، بۆ ئەوەی ئەم تاقیکردنەوەیە لەناو ببەن، بەتایبەتی کەوا تیرۆرستان لەلایەن رژێمی تورکیاو بەشار پالپشتی دەکرێن، بۆیە ئەمرۆکە ئەمریکا فڕۆکەی F16 ی داخڵی شەڕەکە کرد، چونکە ناوچەیەکی کراوەیە داعش لەزۆر شوێن داخل دەبێ، دوای چوارەمین رۆژ لە هێرشەکانی تیرۆرستان کەوا شکستێکی گەورەیان تووش هات ، گەر سەیری چوگرافیای حەسەکە بکەین، شارێکی فرە کولتورو نەتەوەیە دەکەوێتە ناوەڕاستی هێزەکانی هەسەدە لە باکور قامشلۆ، لە باشوور دێر ئەلزور و ڕەقە ولە ڕۆژئاوا عێن عیسا و مەنجەب، لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بۆیە حەسەکە وەکو داینەمۆی هێزەکانی هەسەدە دەژمێردرئ، گەر هاتو حەسەکە بکەوێ، وەکو کەرکوک نییە، هێلی قامشلۆ بۆ ڕەقە، قامشلۆ بۆ کۆبانی، قامشلۆ بۆ مەنبەج و عێن عیسا هەمووی دەپچڕێت، تاکو هێزەکانی ئەمریکاش حەوانەوەیان ئەستەم دەبێ، کە ئەمەش بە پلەی یەکەم شکستێکی گەورەیە یەکەم بۆ ئەمریکا، دووەم بۆ ئیسرائیل ئنجا بۆ کورد. چونکە کورد وەکو قەرەچ شەڕی خۆی لە دێرزەمانەوە هەر دەکا. بەلام بۆ ئەمریکاو ئیسرائیل زۆر سەخت دەبێ. بۆیە شەڕی حەسەکە یەکلاکەرەوەیە، سەرکەوتنیش هەر بۆ گەلی کوردستانە لە رۆژاڤا، چونکە لەڕاستیدا گەلێکی گیان لەسەردەستن،

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *