مەراسیمی چلەی ماتەمینیی حسێن ئاراسان بەڕێووەچوو

لە شاری سلێمانیی مەراسیمی چلەی ماتەمینیی، بۆ حسێن ئاراسان ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە بەدەستی میتی تورک شەهید کرا بەڕێوەچوو، تیایدا هەڤاڵانی داوایان کرد بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەستگیر بکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٣/٧/ رێخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانیی مەراسیمی چلەی ماتەمینی بۆ حسێن ئاراسان بەڕێوەبرد و کەسایەتیی و چالاکوانانیی سیاسیی و کۆمەڵگەی مەدەنیی ئامادەبوون.

لە سەرەتادا خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، لەدوایدا خانەوادەی شەهیدان، مۆمیان لە بەردەم وێنەی شەهیدان داگیرساند.

حەسەن کاجار، بەیاننامەی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیای خوێندەوە تیایدا هاتبوو: بە هۆی چلەی شەهید حسێن ئاراسانەوە ئەمڕۆ پێکەوە کۆبووینەتەوە، چونکە ئەڤیندار و دڵسۆزی وڵاتەکەی بوو، ئێمەش هەتا ئازادیی وڵات مسۆگەر نەکەین، وەحشگەریی و ئاستەنگەکانی دوژمن ناتوانێت لە بەردەم تێکۆشانی ئێمە رێگربێت، ئەگەر تەنیا یەک کەسیش لە ئێمە بمێنێتەوە ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت، دووژمنی گەلی کورد هیچ یاسایەکی مرۆڤایەتیی و گەردونیی نا ناسێت، لە شەهید زەکییەوە هەتا شەهید حسێن ئاراسان، راستیی دووژمن نەگۆڕاوە هەر ئەوەیە.

وتاری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەلایەن هەرێم مەحمود ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد: سەری ڕێز و نەوازش لە پێناو ئەو شەهیدانە دادەنەوێنن کە خوێنی خۆیان لە پێناو ئازادیی گەلەکەیان بەخت کردووە، بە ناوی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادییەوە سەرەخۆشیی لە خانەوادەکانیان دەکەین، ئەو هەڤاڵانەی تیرۆرکراون بە تەنها شەهیدی بەشێکی وڵات نین، بەڵکوو شەهیدی هەر چواربەشی کوردستانن، پەنابەریش نیین و لە وڵاتی خۆیان تێکۆشانیان کردوە هەتا گەیشتوون بە شەهادەت، شەهیدی رێگە و ڕێبازی حەقیقەتن.

پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتاریی لەبارەی ژیانی حسێن ئاراسان نیشانی ئامادەبوان درا، بە وتنەوەی دروشمەکانی شەهید نامرێت، بژی سەرۆک ئاپۆ، کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

رۆژی٩ـی مانگی ٦ی ٢٠٢٣، حسێن ئاراسان، لەبەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لەشاری سلێمانی دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولـلە، پاش مانەوەی نزیکەی ١٧ کاتژمێر لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ١٠ـی مانگ شەهید بوو.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …