زه‌بری پێڵاوو

 سه‌ردارقادر

پەکەکە هه‌ندێ جار به‌باوه‌ڕه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێك هه‌ڵده‌بژێرێت
بێ چه‌ك و بێ جه‌نگ له‌ناخه‌وه‌ دوژمن وردو خاش ده‌كات
كاتێ وێنه‌ی ئه‌م پێلاوه‌م بینی به‌رزكرایه‌وه‌ له‌ شاری دوسلدۆرفی پایته‌ختی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالیای كۆماری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، په‌كه‌كه‌ و لایه‌نگرانی خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری فره‌وانیان بۆ ڕێكخست پڕبه‌دڵ حه‌زم ده‌كرد منیش له‌وخۆپیشاندانه‌دا بومایه‌ تێرتێرئه‌و پێلاوه‌م ماچ بكردایه‌ كه‌بۆنی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی پارتیزانی شه‌هید عه‌گیدی لێدێت
ئه‌وه‌ی كه‌ مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانم بوو،ئه‌فسون و ڕه‌نگی ئه‌م پێلاوه‌بووكه‌بوه‌ به‌پێناسه‌ی گشت پارتی زان وشه‌ڕڤانێك
به‌خه‌یاڵ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلای پێلاوه‌ شڕه‌ كانی هه‌ڤاڵ بێریتان
كه‌ھەموو شەوێک لە خەونمدا، پێڵاوە دڕاوەکانیم دەبینی، لەو بەرزییەوە، سێبەری بۆسەری ھەزاران پیاوی بوودەڵەی کورد كردبوو ،مه‌خابن هه‌رزۆڵه‌ كوردیش بوو بێرتانی شه‌هید كرد
ئەوەی کە ئێستا دەسەڵاتداری فاشیستی تورکی لە هەموو لایەکەوە توشی شکست كردوه‌، ئه‌فسانه‌ی ئه‌م پێلاوه‌یه‌ له‌هه‌ركوێ تورك هێرش بكا شکستی پێدەهێنێت لمۆزی ده‌شكێنێت، به‌ڕاستی زمان ڵاڵە لە ئاستی ئەم شێرە كوڕوکچه‌ گه‌ریلایانه‌دا ، وشە شەرمه‌زاره‌ لە ناو زاردا ،ئای كه‌جوانه‌ ئه‌وساته‌ی كه‌ده‌بینی له‌گه‌ریلایه‌كی سادەی پەکەکە وه‌ تا مه‌زنترین ژه‌نراڵی بێ ئه‌ستێره‌ سه‌رجه‌م شه‌ڕڤانان ئه‌م پێلاوانه‌یان له‌پێدایه‌
ئێستا تورک و جاش قه‌ڵه‌مه‌كان پێیانوایە په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ خاوه‌نی ئایدلۆجیای پێڵاویزم وبه‌مه‌ش دۆزی گه‌لێك له‌ شكۆمه‌ندكردنی ئه‌م پێڵاوه‌دا بچووك ده‌كاته‌وه‌
باشتروایه‌ بێده‌نگ بن و هیچ نه‌ڵێن چونكه‌ئێوه‌ی كۆیله‌ی ته‌ته‌رو مه‌غۆل و ئال عوسمانی ماوتانه‌ له‌ ئه‌فسانه‌ی ئه‌م پێلاوه‌ بگه‌ن ، ئاخرهه‌نگاوی گورج و گۆڵ وقه‌ڵمبازی ئه‌م پێلاوه‌ بوو ده‌یان داستانی وه‌ك زاب ، حه‌فتانین ، ئه‌وره‌مار، ئاڤاشین،وچیای مام ڕه‌ش، و كۆبانی تۆماركرد
ئه‌م پێلاوه‌ سه‌لماندی بۆگه‌ریلا چه‌كێكه‌ به‌هێزتره‌ له‌ئه‌تۆم فڕۆكه‌ی درۆن و ئێف شانزه‌ په‌كه‌كه‌ به‌جۆرێكی تریش لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ به‌په‌یامێكی كورته‌وه‌ به‌كۆیله‌كان ده‌ڵێن ئه‌م پێلاوه‌ تاجی سه‌ری گه‌وره‌وبچوكی ئێوه‌ی دزو ناموس فرۆش و سیخوڕو خاك فرۆش دێنێت به‌دیوێكی تریشدا لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێلاوه‌ به‌هه‌موو ناتۆو دوژمنانی كورد ده‌ڵێن وه‌رن به‌هه‌رچی هێزتانه‌وه‌یه‌ وه‌رن ئێمه‌ به‌سنگی ڕوته‌وه‌ په‌لامارتان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر چیاكان ئه‌م پێلاوه‌مان له‌پێدایه‌ باكمان نیه‌ ئێوه‌ خاوه‌ن هه‌رچیه‌ك بن هه‌رچی ده‌بێ و ڕوده‌دات منه‌تان به‌پێلاوه شڕه‌كانی پێمانه‌وه‌
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ماوه‌ بڵێم ته‌نهاهۆکارێکی سەرکەوتنی تورک ئەوەیە تەنانەت لەشفرۆش و قەحبەکانیشیان نەتەوەپەرەستن!
کەچی ئێمە سەرکردەکانمان و بەرپرسەکانمان و حیزبەکانمان و مەلاکانمان و دیندارەکانمان و مۆدیلەکانمان و هونەرمەندەکانمان و نوسەرەکانمان و ڕۆشنبیرەکانمان و بازرگانەکانمان ھتد… ناتوانین ڕێز له‌خه‌بات و شكۆی گه‌ریلا بگرین.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *