لە كۆڕبەندی دیالۆگی بەیروت پشتڕاستكرایەوە ئۆ*جالا*ن دیدێكی ستراتیژی بۆ ناوچەكە هەیە

دوو ڕۆژە دانیشتنەكانی كۆڕبەندی دیالۆگ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەردەوامە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا تیشك خرایە سەر بناغەكانی ڕێنێسانس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشداربووان جەختیان لەوە كردەوە، كە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تیۆریزانێكی هەمەلایەنەیە و ستراتیژی بۆ واقیعی ناوچەكە هەیە.

لە سێهەمین دانیشتنی كۆڕبەندی دیالۆگ لەلایەن ڕۆژنامەنووسی كوردی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە چوو، كە تیایدا باسی لە بۆچوونەكانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان سەبارەت بە ژنان و فەلسەفەی بنەمای یەكسانی و ئازادی و گرنگی بۆچوونەكانی سەبارەت بەو بابەتە خرایەڕوو.

سەلوا قیقە بن عافیە، ئەندامی كۆمیتە ژنان ڕایگەیاند، ڕێبەر ئۆجالان تیۆریزانی هەمەلایەنەیە و دیدێكی ستراتیژی هەیە بۆ واقیعی ناوچەكە، پێشنیارەكانیشی كردەیین، دەشڵێت: كاتی ئەوە هاتووە ڕاستییەكانمان بە پێی سەردەم جێگیر بكەین و ڕابردوودا تێبپەڕێنین، چونكە ڕابردوو هاوتا نییە لەگەڵ مۆدێرن و بەرهەمەكانی.

د. حەسەن عیسا، مامۆستای زانكۆی شرق لە شاری ڕەقە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: دیموكراسی ڕاستەقینە و ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی سەر سندوقی دەنگدان دەست پێدەكات و بە سندوقی دەنگدان كۆتایی دێت، ئەمەش بەشداری كۆمەڵگایە لە دیموكراسیدا.

مێزگین موكریان، توێژەری سیاسی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایگەیاند، یەكەم شۆڕش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە لایەن ژنانەوە ڕابەرایەتی كراوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، شۆڕشی ژنان و زانستی ژنانی وەك ناوێك بۆ ئەم شۆڕشە پێشنیار كرد.

ئاماژەی بەوەش كرد، ڕژێمی سوریا لەژێر دەسەڵاتیدا مافەكانی ژنان زەوت دەكات و ڕێگری لە چوونیان بۆ زانكۆ دەكات، هەروەها ئازادییان بۆ كاركردن سنووردار دەكات، پێیان وایە دەبێت ژن لە ماڵەوە بێت و ئەركی پەروەردەكردنی منداڵ بێت، بەڵام ڕێبەر ئۆجالان پێی وایە كە ژنان چینێكی چالاكن لە كۆمەڵگادا.

جەختیشی لەوە كردەوە، ژن بەشێكی دانەبڕاون لە شۆڕشەكان و لە پێشكەوتندا، بەڵام كاتێك شۆڕش كۆتایی هات، داوای لێدەكەن بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و لە چێشتخانە كار بكات، هەروەها باسی لە جۆرێكی تری شۆڕشی ژنان كرد، ئەویش مەشق پێكردنە بە كورد یان عەرەب یان ئەرمەنی، بۆ بەرگری لە خۆیان و ئازادی و بیروباوەڕەكانیان، هەر بۆیەش نەك هەر لە ڕیزەكانی پێشەوە بوون، بەڵكو بەشدار بوون لە بەرگریكردن لە نیشتمان.

ڕێحان لۆگۆ، وتەبێژی فەرمیی كۆنگرە ستار لە كۆڕبەندەكە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێرانەوە، هەموو گرووپە جیاوازەكانی وڵات بە هۆی ئەوەی ئەم دەسەڵاتەی لەسەر بنەمای ئایین دامەزراوە سەركوت كراون، دەشڵێت، ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان فێری كردین داوای ئازادی ژنان بكەین، یەكەم كەسە باس لە یەكسانی نێوان ژنان و پیاوان دەكات، هەروەها یەكەم كەسە دروشمی بەهێزكردنی ژنان و كۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان بەرز دەكاتەوە.

وتەبێژی فەرمیی كۆنگرە ستار ڕوونیشی كردەوە،  شۆڕشەكانی ژنانی سووریا، توانیان دەستكەوتی زۆر لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستبهێنن، توانیان قورسایی خۆیان لە ناوچەكەدا بسەلمێنن، هەروەها بەشدارییان لە هەموو بوار و لایەنەكانی ژیاندا كردووە.

لە هۆڵی كۆڕبەندەكە هەموو بەشداربووان پێكەوە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” یان دەگوتەوە، هەروەها باسیان لە دەستكەوتەكانی ژنان لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شۆڕشەكانی سەركردایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرا.

دواتر دانیشتنی چوارەم و كۆتایی بەناونیشانی “بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێكی دیموكراتیك” دەستیپێكرد، ئامادەبووان تاوتوێی ستراتیژی هاوبەش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموكراسی بە ڕێگاكانی كردەوەی هاوبەش بۆ گەیشتن بە كۆنفیدڕاڵی دیموكراتیك ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد، هەروەها باس لە ڕێگاكانی چارەسەركردنی قەیرانی پەنابەران لە ناوچەكە، بەتایبەتی پەنابەری سووریا كرا.

كۆڕبەندی دیالۆگ بۆماوەی دوو ڕۆژ لەسەریەك لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لەژێر دروشمی پێكەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێكی دیموكراتیك بە ڕێگای ئاشتی بەردەوام بوو، كە سەدان كەسیایەتی وڵاتانی عەرەبیی و جیهانی و كوردی تیایدا بەشدار بوو.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …