گفتوگۆکانی میر لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە شەنگال ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە

ساڵح ئێزدین خەڵۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پادێ ئاماژە بە چاوپێکەوتنەکەی میر حازم تەحسین بەگ-ی ئێزیدییەکان لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەکات و دەڵێت “قبوڵ ناکرێت میر بچێتە باڵیۆزخانەکانی تورکیا و لەگەڵیان کۆببێتەوە و ناشبێت لەگەڵ ئەردۆغان کۆبوونەوە ئەنجام بدات”.

ساڵح ئێزدین خەڵۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتى ئازادیی و دیموکراسیى ئێزدییەکان (پادێ – PADÊ)  لەبارەی کۆبوونەوەی میر حازم تەحسین بەگ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لێدوانیدا.

پێش هەموو شتێک باسی لە هەڵبژاردنی میر لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا کرد و وتی: “بەپێی ڕێوڕەسمی ئێزدایەتی، میر بە هەڵبژاردن دەبێتە میر. کاتێک میر کۆچی دوایکرد، گەورەی چیای شەنگال، گەورەی وڵاتی شێخ و مەجلیسی ڕۆحانی کۆدەبنەوە و یەکێک لە بنەماڵەی میری بۆ میری هەڵدەبژێرن. حازم تەحسین بەگ بە دەنگ و بەتایبەتی بە دەنگی ئێزدیەکانی شەنگال هەڵنەبژێردرا، بەڵکو  بەدەنگی هەندێک لایەنی سیاسی هەڵبژێردرا”.

خەلۆ ئاماژەی بە سەردانەکانی میر حازم تەحسین بەگ بۆ وڵاتانی ئەوروپا و عێراق کرد و وتی: “نابێت شازادە لە بیری بچێت، کە کێ دۆست و دوژمنی گەلەکەیەتی”.

ساڵح ئێزدین خەڵۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پادێ و سەرۆکی لقی پادێ لە دوهۆلا ڕایگەیاند، ئەو فەرمانانەی، کە تا ئێستا لە دژی  کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامدراون زۆربەیان لە سەردەمی عوسمانییەوە دەرچوون و زۆربەی ئەو فەرمانانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراون و وتی، “نابێت میر ئەوەی لە بیر بچێت، کە عوسمانیەکان چەند ئێزدییان کۆمەڵکوژ کردووە. ملیۆنان ئێزدی هەبوون، بەڵام بەهۆی هێرشی عوسمانییەکانەوە بڵاوبوونەوە. لەو ڕۆژەوە تا سەردەمی ئەردۆغان دوژمنایەتی ئێزدیەکان و ئایینی ئێزدیەکان دەکات. ئەوان دەیانەوێت ئێمە لەناو ببەن. ئەوە جێگای قبوڵ نییە میر بچێتە باڵیۆزخانەکانی تورکیا و لەگەڵیان کۆببێتەوە. نابێت لەگەڵ  ئەردۆغان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات”.

ساڵح ئێزدین خەلۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پادێ و سەرۆکی لقی پادێ لە دوهۆلا سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیی دژ بە کۆمەڵگای ئێزدییەکانی بەجینۆساید ناساندووە.

ساڵح ئێزدین خەلۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پادێ و سەرۆکی لقی پادێ لە دوهۆلا داوای لە میر حازم تەحسین بەگ کرد، خۆی لە لایەنە سیاسییەکان نزیک نەکاتەوە.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *