کەڵەکە بوونی قەیران و بێباکی حکومەت و بێدەنگی هاوڵاتیان.

هاوکار عیزەت
لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان قەیرانی هەموو شتێک هەیە، نەوت و غاز و کارەباو بەنزین، گرانی نرخی کاڵاو شمەک، قۆرخکاریی بازار و چەندان قەیرانی تر بەرۆکی تاک بە تاکی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەی گرتوە، هەموان بێدەنگن و تەنها لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە جار جار نوزەیەکمان لێدێت.
بەشێکی زۆر لە میدیاکان لە پێناو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی “خولقێنەری قەیرانەکان” و “سیاسیە ناپاکەکان”دا بێدەنگییان لێکردوەو کەمترین ئیش لەسەر قەیرانەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن.
حکومەت بێباک و کەمتەرخەم و بێ پلان، یان ڕاستتر بڵێین “پیلان”ی حکومەت خۆیەتی کە ئەو هەموو قەیرانە هەیە، بەڵام هێندە بێباکن کە لە مێژودا شتی وا نەبوە.
لە کۆی ١١١ کەس کە “نوێنەرایەتی خەڵک” دەکەن بە ناوی “پەرلەمانتاری”یەوە تەنها چەند دانەیەکی کەمیان دەنگیان لێدێت و قسە دەکەن، ئەوانی تر هەموو دەستیان گرتوە بە کڵاوەکانیانەوەو خەمیانە “ڕەشەبای حزب” بیبات.
ئەوانەشی کە قسە دەکەن تەنها لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و بەشێک لەمیدیاکانەوەیە و هیچ گوێیان بۆ ناگیرێت.
ئەوەی پێویستە ئەوان بیکەن و مادام بە دەمی خۆیان دەڵێن حکومەت حساب بۆ پەرلەمان ناکات، دەبێت بەشێکیان لە سەرجەم ئاراستە جیاوازەکان ببنە سەرمەشق و لەگەڵ ژمارەیەک لە خەڵکی چالاک و “ڕۆشنبیری نوخبە”دا فشارێکی جددی دروست بکەن و بە حکومەت بڵێن ئیدی بەسە یان شەقام دەجوڵێت یان بە دۆخەکەدا بچۆرەوە، هەموو دەزانین حکومەت هێندە بێباکە گوێ ناگرێت، کەواتە کات کاتی جوڵەی کردەییە نەک بۆڵە بۆڵی فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
کاتی هەڵوێستی جددیە نەک تەنها لە خەمی پەیداکردنی غاز و نەوتدا بین، دەبێت بیر لە چارەسەری بنچینەیی بکەینەوە نەک ئازارشکێنی کاتیی.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *