پیرۆزبێت ٤ ی نیسان لە ئێوە و ئازادیخوازانی جیھان

 

بەرز و پیرۆزبێت، ٤ی نیسان ڕۆژی ھەڵھاتنی خۆری ئازادی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
٤ی نیسان تەنھا لە دایکبونی مرۆڤێک نییە، بەڵکو ھاتنە بوونی ڕێبەرێکە کە بۆ گەلی کورد وەکو نان و ئاو پێویست بوو، پڕ کردنەوەی بۆشاییەکی گەورە بوو کە لە مێژەوە گەلەکەمان پێوەی دەناڵاند،

ئەویش نەبونی ڕێبەر و پێشەنگی ئازادی بوو، چونکە ڕیبەرانمان لە مێژوودا ھەرزوو سەرکوت دەکران یان لە سێدارە دەدران و جوڵانەوەکانیان کۆتایی پێ دەھێنرا، بۆیە ڕێبەر ئۆجالان بە قوڵبونەوە لە مێژوو، بە فەلسەفەیەکی دیموکراتیەوە، بە پێشەنگایەتی ژن و گەنج، تێکۆشانێکی نوێی ئافراند کە لە ڕابردووی ئێمەدا بوونی نەبوو،
کەسێتی شکاوی کورد و کەسێتی شکاوی ژنی سەرلەبەری شیتەڵ کرد و لە چارەسەری بنەڕەتی دۆزی کورد و دۆزی ژن گەڕا،
دەستپێکی شۆڕشێکی نوێی بەم ڕەنگە بونیادنا و ئەمڕۆش تێکۆشانەکەی بە ئاستێک بڵند بووە، تەواوی جیھانی گرتۆتەوە، شۆڕشەکەی لە شۆڕشی تەنھا گەلێک تێپەڕیوە و بۆتە ھیوای گەلانی دیکەی ناوچەکەش
لە دایکبونی رێبەر ئۆجالان لە دایکبونی جۆرێکی دیکەی کوردە، کوردێکی بە ناموس و شکۆ کە ناموس و کەرامەتی خۆی لە ئازادی خۆی و خاکەکەیدا دەبینێت، چونکە ئەو کلتوری ناوەندگەرایی تێپەڕاندوو لە ئەکادیمیاکانیدا بە ھەزاران شۆڕشگێڕی بە ئەمەکی دروست کرد ، بۆیەش ئەم شۆڕشە لە شۆڕشێکی ناوچەییەوە ئێستا شۆڕشێکی ئەنتەرناسیۆناڵە، لە شۆڕشی چەکداری تێپەڕیوە و بە پشت بەستن بە پەروەردە و بەسیستمکردنی پەروەردە، شۆڕشێکی ئەخلاقی بە فەلسەفەی دیموکراتی ھێناوەتە بوون، بۆیە ڕێبەرایەتیمان نەک سەرکوت نەکرا ئێستا لە زیندانەوە ڕێبەرایەتی ملیۆنان مرۆڤ دەکات،

٢٣ ساڵە ئەو مرۆڤەی کە بۆ ژیانێکی ئاسودەی گەلان پێویستە، ئەو ڕێبەرەی کە کلیلی چارەسەری پرسەکانی بەدەستە، ئەو بیرمەندەی کە ھزری ئازادی گەلان و ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنی ھێنایە مەیدانی تێکۆشانەوە، لە زیندانە!! کام ویژدانی سەھۆڵبەستی بەم نادادیە ناھەژێ؟
کام سیستمی ئەخلاقی ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکات؟!! ئێستا ئیدی کات کاتی ئازادی ڕێبەرایەتی ژنی ئازادە، کات کاتی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئۆجالانە، ئێمەی ژنان تا لەژیان بین وەفاداری و خاوەنداریمان بۆ ڕێبەرمان دوپات دەکەینەوە، بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی، بانگەواز بۆ دونیای کپکراوی بەناو مافی مرۆڤ دەکەین یان چیتر بانگەشەی بێ بنەما و دروشمی مافەکانمان پێ مەفرۆشنەوە، یان کاتی ئەوەیە ھەمووان بێنە سەر ھێڵ و ئازادی فیزیکی ڕێبەرایەتیمان دەستەبەر بکەن،
٢٣ ساڵە فاشیزمی تورکی و فاشیزمی سیستمی مرۆڤخۆر و قازانج ویستی ئیمپریال، ڕێبەرمان ئەشکەنجە دەکات لە زیندانی تاکەکەسیدا، کەچی ئێوە بێدەنگ و بێ ھەڵوێستن، لە دەرەوەی ھەموو ڕێسا و یاسایەکی زەمینی و ئاسمانی بیرمەند و فەیلەسوفێکی ئازادی گۆشەگیر کراوە و ئێوە بێدەنگن،
تەنانەت بینینی کەسوکار و پارێزەرانیشی لێ قەدەغە کراوە کەچی ئێوە ھەر بێدەنگن!! ئێمە ژنانی ئازاد، ئێمە کوردی بە ناموس و ئازادیخواز، بێدەنگ نابین، ھەتا دوایی تێدەکۆشین دژی داگیرکاری و دژی تەواوی ئەو سیستم و ھێز و تەنانەت نۆکەرە ناوخۆییانەش تێدەکۆشین کە ڕێبەری ئێمەیان خستۆتە زیندان،
لە بەر ڕۆشنایی بەرگرینامە و پێشنیار و پرۆژەکانی ڕێبەرماندا تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە دەکەین، ڕێبەرمان لە زیندان دەردەخەین و ئاستی تێکۆشانەکەمان دەگەیەنینە لوتکە
دوبارە بە ڕۆحی نەورۆز و بەھاری ئازادیەوە دەڵێین: پیرۆزبێت یادی لە دایکبونی ڕێبەر ئاپۆ و یادی زیندوبونەوەی مرۆڤی کورد، سۆز و بەڵێن بێت تا سەرکەوتن ھیچ بەربەستێک نامانوەستێنێ.

 

ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٤/٤/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

جەژنی رەمەزان لەتەواوی موسڵمانانی کورد و جیھان پیرۆزبێت بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە دایکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *