ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-رژاک بەیاننامەیەکیان دژی ئەو لەشکرکێشییە و داگیرکاری و هێرشکردنە سەر خاک و گەریلاکانی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هیچ چنگو کلیلێک ناتوانن دەروازەی هیوا و ئیرادەی ڕۆڵەکانمان بشکێنێت، شەڕ و داگیرکاری باشوری کوردستان کەوتە قۆناخێکی نوێی و کرداریەوە بە هاوکاری خیانەتکاران. وەك هەمووان ئاگادارن پرسی گەلی کورد پرسێکی جیهانی و مێژووییە، پرسێکی سیاسیی و ئازادییە بۆ مافەکان کە وەکو هەر گەلێک مافی خۆیەتی کەلەسەر خاکی خۆی بەئازادی بژی، بەزمان وکولتورو هەبوونی خۆی بژی.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ئەو دەوڵەتە نەخۆشەی دەوڵەتی عوسمانی کە لە ڕابردوودا داگیرکاری کردبوو، لە ناوچەکەدا ئێستەش هەمان ئامانج وخەونی گڵاویان دوبارە دەکەنەوە، ئەو خەون و ئامانجە تەنها بۆ کوردستان نیە بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، وە وڵاتانی زل هێزیش چاو، گوێ و دەمیان داخستوە لە ئاست ئەو داگیرکاری وکۆمەڵکوژیەی کە لە بەرامبەر گەلی ناوچەکە ئەنجامی دەدەن.
باس لەوەشکراوە: هیوادارین هیچ کوردێک بەشداری ئەو شەڕەچەپەڵ وداگیرکاریە نەکات چونکە لەکۆتایدا ئیرادەی ئازادی شۆڕشگێڕی سەردەکەوێت، لە بەرئەوە خۆیان ڕووڕەشی نەوەکانی داهاتوو نەکەن، بەڵکو شان بەشانی خوشک و برا گەریلاکانیان بەرامبەر داگیرکەری تێبکۆشن.
س-ع