شارێک بۆ پێکەوەژیان بەرامبەر بە ڕژێمی تاک کەسی دەوەستێتەوە

یڵماز هون پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئیدر بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، ئیدر شاری گەلانە و لە ١٤ی ئایاردا کۆتایی بە ڕژێمی تاک کەسی دەهێنین.

شاری ئیدر وەک نموونەیەکی بچووکە لە تورکیا، لە ئیدر گەلی کورد، تورک و ئازەری بۆ سەدان ساڵە پێکەوە دەژین، هەدەپە لە دوایین هەڵبژاردندا لە ئیدر سەرکەوتنی بە دەستهێنا. پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا، بە سەرکەوتنی نوێ نوێنەرایەتی ئیدر لە پەرلەمان دا بکەن.

پاڵێوراوی یەکەمی لیستی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان لە ئیدر مامۆستا یڵماز هون ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان لە ڕۆیشتن بۆ پەرلەمان چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە ڕێگەی دیالۆگەوە و وتی، “لە ئیدر بێکاری، پیسکردنی ژینگە و شارەوانیکردنی هەڵە بوونەتە کێشە سەرەکییەکانی خەڵکی ئیدیر. دەروازەی بازرگانی سنوور داخراوە. گەنجەکان بەهۆی بێکارییەوە کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و دەبنە پەنابەر. شارەکەمان فرەکەلتووری، فرەناسنامەیی و فرە باوەڕیی خۆی پاراستووە. دەبێت ئەم سامان و دەوڵەمەندییە بپارێزرێت و بەرەوپێش ببرێت.

ئێمە لە پەرلەماندا بۆ مافەکانی گەلبوونی گەلی کورد، مافەکانی مرۆڤ و لە دژی دادۆشین و بەتاڵانبردنی بەری ڕەنجی خەڵک، بۆ ماف و ئازادییەکان، لە دژی وێرانکردنی سروشت و داڕوخانی گەنجان دەبینە ئۆپۆزسیونێکی چالاک“.

یڵماز هون کێیە؟

مامۆستا یڵماز هون دەرچووی زانکۆی یوزونجو یلی وانە. ماوەی ١٦ ساڵ لە ئیدر مامۆستایی کرد. لە ژێر چەتری ئەیتم – سەن دا کاری سەندیکایی دەکرد. نزیکەی ١٠ ساڵ سەرۆکایەتی ئەیتم – سەنی لە ئیدر کرد. لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بڕیاری باری نائاسایی پیشەکەی لێ زەوتکرا و لە کاری مامۆستایی دوورخرایەوە.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *