کۆنفرانسی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە بەغداد دەستی پێکرد

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە شار بەغداد، لە نۆیەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دا، كۆنفرانسی “خۆبەڕێوەبەریی شەنگال” بەڕێوەدەبات و شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق و كەسایەتییەكانی كاكەیی و كوردانی شەبەك و فەیلی لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/٨/٣، خۆبەڕێوەبەری شنگال بە دروشمی “خۆبەڕێوەبردن زامنی مافی پێكهاتەكانە لە عێراق”، لە هۆڵی ئەقواس لە شاری بەغدادی پایتەخت كۆنفرانسی خۆبەڕێەبەریی شەنگالی بەڕێوەبرد.

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی سەلام عەبدوڵا کە پێکهاتنوون لە: سارا رەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، نەوزاد بەکرد ئەندامی دەستەی بەڕێەبەریی تەڤگەر، حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی، هەرێم مەحمود هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەر، ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی تەڤگەر بەشداریی کۆنفرانسەکە بوون.

كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق و كەسایەتییەكانی كاكەیی و كوردانی شەبەك و فەیلی بەشداریی كۆنفرانسەكە بوون، پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق بە كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحیی و شیعە و سوننە میوانی کۆنفرانسن.

ئەجێندای کۆنفراسەکە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

وتاری دەستپێك لە لایەن غەزەل ڕەشۆ پێشكەش دەكرێت، وتاری ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری لەلایەن نایف شەمۆ پێشكەش دەكرێت، وتاری دەزگای خانەوادەی شەهیدان لە شنگال لەلایەن حەمەد بەشار پێشكەش دەكرێت، هەروەها وتاری بزووتنەوەی ژنانی ئێزیدی لە شنگال لەلایەن وادە ڕەشۆ پێشكەش دەكرێت، لە كۆتایدا وتاری پارتی ئازادیی و دیموكراسی ( پادێ) ئێزدی لەلایەن ئازاد عبدل پێشكەش دەكرێت.

لە بەشی دووەمی بەرنامەی كۆنفرانسەكەدا، حەلوی خدیدە وتارێك پێشكەش دەكات بەناونیشانی “ئێزیدییەكان لەنێوان ڕابردوو و ئێستایاندا، بۆچی كرانە ئامانجی قڕكردن، هەروەها ئەو ئەنجامانەی دوای قڕكردنەكە ڕوویانداوە چین”.

هەروەها شێخ ئازاد وتارێك بەناونیشانی “جینۆسایدی ئێزیدی لە ڕوانگەی یاساوە” پێشكەش دەكات، دواتر ڕەحمە حەسەن لەسەر گرنگیی خۆبەڕێوەبەری بۆ كۆمەڵگەی ئێزدی، بەناونیشانی “ئامانجی ئیدارەی خۆسەر و پڕۆژەكەی” وتارێك پێشكەش دەكات.

كۆنفرانسەكە بە وتارێك كۆتایی دێت، لە تارەكەشدا باس دەستووری عێراق و باس لە مافە سەرەتاییەكانی ئێزیدییەكان دەكرێت، جەخت لەوە دەكرێتەوە كۆمەڵگەی ئێزدی ئیرادەی بەڕێوەبردنی خۆی هەیە.

غەزال ڕەشۆ دەڵێت، جگە لە گەڕانەوەی ئێزیدییەكان بۆ سەر خاكی خۆیان، ڕزگاركردنی كچان و ژنانی ئێزدی لە سەرووی كارنامەی كۆنفرانسەكەدا دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …