کەمێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە، هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و دەیان هەڤاڵ دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بۆ شەرمەزار کردنی پیلانگێڕگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجان، بڕیاربوو رێپێوانێکی جەماوەریی بەڕێوە بچێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە بە زەبری هێز رێگریی لە رێپیوانەکە کرا و هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی سەلام عەبدوڵا و تارا حسێن و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و وڵاتپارێزان و چالاکوانانی مەدەنیی دەستگیرکران.
بڕیار بوو ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانیی – سەهۆڵەکە، رێپێوانێکی جەماوەریی بۆ شەرمەزارکردنی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەبچێت، بەڵام پێش دەستپێکردنی رێپێوانەکە، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیی کاتژمێر ١:٤٥ دوانیوەڕۆ، نزیک بارەگای تەڤگەری ئازادیی و شەقامی سەهۆڵەکە هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی سەلام عەبدوڵا و تارا حسێن، هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانیی چرۆ شوانیی و حاجی ئازاد، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی سارا رەزا، کەمال عومەر، دڵگیر، دڵشاد عوسمان، سارا و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی تەڤگەریی ئازادیی و وڵاتپارێزان و چالاکوانانی مەدەنیی و رۆژنامەنووسان دەستگیرکران و بەرەوشوێنێکی نادیار براوان.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەلامەتیی گیان و پاراستنی هەموو دەستگیرکراون، ئەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانیی و دەستبەجێ داوای ئازادیی دەستگیرکراوان دەکەین.