کڵچدار ئۆغڵو رایگەیاند، بە نادادپەروەرانەتریین و نا دیموکراسییانەتریین هەڵبژاردندا تێپەڕیین، بەڵام لەبەرامبەر و ترس و تۆقاندنی نا ئەخلاقیی و نا یاساییدا سەرمان دانەنەواند و گەلیش ئیرادەی گۆڕینی رژێمی پیشاندا.
کڵچدار ئۆغڵوو کاندیدی هاوپەیمانیی میللەت و سەرۆکی جەهەپە، رکابەریی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا سازدا، لەبارەی هەڵبژاردن و چۆنییەتی هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانییەوە بۆ میدیاکان دوا.
ئۆغڵوو وتی: داوا لە گەلی تورکیا ئەکەم کە تێکۆشانی دیموکراسی درێژە پێبدەن، ئێمە بە نادادپەروەرانەتریین و نا دیموکراسییانەتریین هەڵبژاردنی ئەم ساڵانەی دواییدا تێپەڕیین، هەموو دەرفەت و توانستی دەوڵەتیان خستە بەردەم پیاوێک، بەڵام ئێمە لەبەرامبەر فشار و ترس و تۆقاندنی نا ئەخلاقیی و نا یاسایی سەرمان دانەنەواند.
راشیگەیاند: سوپاسی هەموو دەنگدەرانم ئەکەم، لەم هەڵبژاردنەدا، گەل ئیرادەی گۆڕینی ڕژێمی دەسەڵاتخوازیی نیشاندا، جەهەپە لەهەموو بەرەیەکدا تێکۆشانی دیموکراسی کرد و لەمەودواش بەردەوامیی پێئەدەین، ئەوەی کە زۆر خەمبارم ئەکات ئەوەیە کە ئاستەنگیی و کێشەیەکی گەورە لەبەردەم وڵاتەکەماندایە، من لە ئێستاوە داوا ئەکەم، کە ئەو ٢٥ میلیۆن کەسەی دەنگیان بە ئیرادەی دیموکراسیداوە لەسەرپێ بمێننەوە و بەردەوام بن لە تێکۆشان.