لە هەولێر یادی شەهید باشور کرایەوە

 

لە چوارەمیین ساڵیادی شەهید باشور سۆران دا، مەراسیمێک لە سەر گڵکۆی شەهید بەڕێوەچوو.

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و رێكخراوی ژنانی کوردستان-رژاک بەشداریی مەراسیمی چوارەمیین ساڵیادی شەهید باشوریان لە شاری هەولێر کرد. سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان لە لایەن خوشکی هەڤاڵ باشور وتەیەک پێشکەشکرا و بەخێر هاتنی ئامادەبوانی کردو و دڵخۆشیی بنەماڵەکەی دەربڕی کە بەشێک لە هەڤاڵانی ئامادەی مەراسیمەکە بوون و وتی: شەهید باشور تەمەنی تەنها ١٧ساڵ بوو کە بەشداربوو، ئەو هەر لەو تەمەنە بچوکەیەوە هەستی بە ئازار و ناڕەحەتییەکان کردبوو، بۆیە بڕیاری بەشداربوونی دا.
دواتر وتەیەک لە لایەن هەڤاڵ بانو ئەندامی رژاک پێشکەش کراو و وتی: سەری ڕێز و نەوازش بۆ تەواوی شەهیدان دائەنەوێنین و بەتایبەت هەڤاڵ باشور کە گەنجێکی تێکۆشەر و قارەمان بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەڤاڵ باشور تەنها کوڕی بنەماڵەکەی نەبوو، بەڵکو کوڕی ئێمە و ئەم نیشتیمانە بوو، کە رووی لە رۆژئاوا کرد لەو کاتەدا بوو کە داعش هێریشی کرد سەر رۆژئاوا، هەڤاڵ باشو تاجی قارەمانێتیی کردە سەری و هەموان شانازیی پێوە دەکەین.
جەختیشکردەوە: کە شەهید باشور فیکر و فەلسەفەیەکی هەڵبژاردوە کە فکیر و فەلسەفەی مرۆڤایەتییە.

هەڤاڵ محمد هادی ناسراو بە هەڤال باشور سۆران چوار ساڵ پێش ئیستا لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨لە ڕۆژئاوای کوردستان(عەفرین) شەهید بوو.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *