لە ئیدارەی ڕاپەڕین، نوێنەرایەتی پەیەدە، پرسەی بۆ قوربانیەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال دانا و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی ڕاپەڕین و چالاکوانان و چین و توێژەکانی ناوچەکە بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و کەسایەتیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەیان لە ناوچەکە کرد بەمەستی بەشداریکردنی پرسەی شەھیدەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو.
ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و چالاکوانان وێڕای ھاوخەمی بۆ کەس و کاری قوربانیان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد ئەوپلانگێڕیەی سەر ڕۆژئاوا بە خوێنی ئاڵی١٢١ کارمەند و شەڕڤانی گەلەکەمان توانرا شکست بەو پلانگێڕیە بھێنرێت مێویەکی تازەی بۆ گەلی ئێمە لەڕۆژ ئاوای کوردستان و گەلی کورد بەگشتی نوسیەوە.