‘ئێمە هەم خۆڕاگریی دەکەین و هەم بونیاد دەنێین’

لە یەکەم رۆژی چالاکیی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’دا کە لە لۆزان بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ لەسەر سیستم ئەنجامدرا، راگەیەندرا کە لە کوردستان سەرباری شەڕی مان و نەمان هەر وەها کاری بونیاندانیش بەڕێوەدەچێت.

پرۆژەی سیاسیی، کولتوریی و هونەریی بە ناوی “باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان” کە لە شاری لۆزانی سویسڕا بە بەشداریی هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و ئەکادیمییەکان لە چەندین وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت، بە ئەنجامدانی کۆنسێرت یەکەم رۆژی خۆی تێپەڕاند.

چالاکیەکە لە شانۆی ڤیدی لە لۆزان ئەنجام دەدرێت و لە یەکەم رۆژدا دوو کۆڕبەند و وۆرکشۆپی جیاجیا بەڕێوەچوون.

یەکەم وۆرکشۆپ بە ناونیشانی “دیموکراسی بێ دەوڵەت” سازکرا و تیایدا ئەندامی کەنەکە نیلوفەر کۆچ، ئەکادیمیسیانی ئەمریکیی دەیڤید ئادلێر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی سویسریی ئەلیزابێس دەکری وارنەر بەشدارییان کرد. وۆرشکۆپەکە لەلایەن هونەرمەندە ژۆناس ستالەوە بەڕێوەبرا.

نیلوفەر کۆچ سەرەتا قسەی کرد و لەبارەی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وتەی پێشکەش کرد. کۆچ وتی، “خۆزگە عەبدوڵا ئۆجالان لێرە بوایە و خۆی باسی لە پاڕادیگماکەی بکردایە. بەداخەوە بەر لە چەندین ساڵ بە شێوەی چەتەگەراییانە رفاندیان و بە دیل گیرا. دەبێت ئێمە لەو هێزانە تێبگەین کە ستەممان لێدەکەن، لەبەر ئەوەی ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو شتێکیان بگۆرین. پڕۆژەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان پرۆژەیەکە بۆ هەموو کەس. ئێمە دەوڵەت رەتدەکەینەوە، لەبەر ئەوەی دەوڵەت بە واتای هێز دێت. ئەگەر ئێمە کوردستانمان بونیات بنایە، چ جیاوازیەکمان لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەبوو؟ هەبوو دەوڵەتی کورد ئێمەی ئازاد نەدەکرد. ئەو دامەزراوەی پێی دەوترێت دەوڵەت، ئازادیمان پێنابەخشێت. سەرمایەداری لە رێگەی دابەشکردن و پەرت کردنەوە هەوڵ دەدات بەڕێوەببات، بەڵام ئێمە بە یەکگرتن هەوڵ دەدەین ئەوە بکەین. لەبەر ئەوەی هەبوونی سیستمی دیموکراتیک پشت بە یەکگرتن دەبەستێت. کێشە، کێشەی سیستمە. لە رێگەی سیستمی هەنووکەیی کێشەکان چارەسەر نابن. مامەڵەی دەوڵەتەکان لە دوای شەڕی ئۆکراین دەرخەری ئەوەیە“.

نیلوفەر کۆچ: ئێمە یەکگرتنمان هەڵبژارد نەک دەوڵەت

نیلوفەر کۆچ لەبارەی ئەو سیستمەی ئەوان دەستنیشانی دەکەن واتە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک وتی، “ئێمە پێکەوەژیانمان هەڵبژارد. سەرباری هەموو شتێکیش ئێمە لەسەر پێین و خۆڕاگری دەکەین. بەرخودانی ژنان بەردەوامە. دەوڵەت نەتەوەکان ئێستا لە قەیرانێکی قووڵدان. ئەگەر ئێوە دەتانەوێت هەندێک شت باش بکەن، دەبێت بەرەو باشبوون هەنگاو بنێن. بۆ نمونە ئەگەر ئێوە دژی ئەشکەنجەن، وەک ئەشکەنجەکارێک ناتوانن ئەوە بکەن. بە دووبارەکردنەوەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانن شتێکی جیاواز بکەن. ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا ئێمە لە ناو شەڕی سێهەمی جیهانیداین“.

دەیڤود ئادلێر: شۆڕشی کوردان هیوا بە جیهان دەبەخشێت

ئابوریناسی ئەمریکی دەیڤید ئادلێریش ئەوەی خستەڕوو کە شانازی دەکات کە لەوێیە و وتی، ” وەک توێژەرێک من دەرفەتم بۆ رەخسا لە سەر سیاسەتی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوە بکەم. لە ئەمریکا لەدایکبووم، بەڵام گەورەبووی مەکسیکم. لە چیاپاس بینینی فیمینیزم بۆمن شانازییەکی گەورەبوو. شۆڕشی کوردان ئەمڕۆ هیوا بە جیهان دەبەخشێت“.

ئەلیزابێس دیکری وارنەر: هەبوونی ژنان لە ناوەندی سیستم کاریگەری کردە سەر من

چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی خەڵکی سویسڕا ئەلیزابێس دێکری وارنەریش تێبینیەکانی خۆی لە بارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا خستەڕوو. ئەلیزابێس دێکری وارنەر ئەوەی خستەڕوو کە دیموکراسی لە رۆژئاوا سیستمێکی دیموکراتیکی راستەوخۆیە و وتی، “رۆژئاوا توانیویەتی زۆر نەتەوە پێکەوە بحەوێنێتەوە و لەخۆیان بگرێت. لە ئەفریقا زۆر گروپ و کۆمەڵم بینی، حەوان لە دژی ئەو رێکخستنانەی لە بەرامبەر ئەوان تێدەکۆشان، شەڕیان دەکرد. بەڵام ئەو کاتەی دەسەڵاتیان دەگرتە دەست زۆر بەها کە پێشتر پشتیان پێدەبەستن، لە دەستیان دەدان. تائێستا لە رۆژئاوا تێبینی ئەوەمان نەکردووە. کێشەکانی جیهان؛ قەیرانی کەشوهەوا و کێشەی ژنان لە رۆژەڤی ئەواندایە. ئەوەی زیاتر کاریگەری لە سەر مندا ئەوە بوو ژنان لە بنچینە و چەقی سیستمەکەدان و من بەوانم وت، “هاوسەرەکەشم ببەن و بیگۆڕن“.

کۆڕبەندی دووەم: داگیرکەریی بێ وڵات

دوای ناوبڕێک بە ناونیشانی “داگیرکەری و کۆلۆنیالیزمی بێ وڵات” کۆڕبەند و وۆرکشۆپی دووەم بەڕێوەچوو. ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و رۆژنامەوان نەجیبە قەرەداغی، لە هیندستانیشەوە پاڕێزەر و راوێژکار ڤارشا گاندیکۆتا و نوسەری فەرەنسی فاتیما ئوواساک بەشدارییان لەو کۆڕبەندەدا کرد.

قەرەداغی: ئێمە هەم خۆڕاگری دەکەین و هەم بونیاد دەنێین

نەجیبە قەرەداغی بە بیری هێنایەوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦-١٩٣٠ دوای ئەوەی بەرخودانی ئاگری سەرکوت کرا، لە رۆژنامەی میللیەتدا کاریکاتێرێک بڵاوکرایەوە کە تێیدا نوسرابوو ‘ کوردستانی خەیاڵی لێرە بەخاکسپێردراوە’ کە لە سەر گۆڕێک نوسرابوو. قەرەداغی وتی، ” ئێمە کوشتوومانە و لەگۆڕمان ناوە’ بەڵام ئێستا لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشان بەردەوامە. ئێمە هەم خۆڕاگری دەکەین و هەمیش بونیاد دەنێین. ئێمە لە چوارچێوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا خۆمان بونیاد دەنێین. ئێستا لەم هۆڵەدا ئەستێرە هەیە. ئەستێرە لە کولتوری میزۆپتامیادا بە پێیدەوترێت ‘ستار’. زانست دەبێت درک بە واتای ژیان بکات. ژیان کاتێک واتای خۆی لە دەست دەدات هیچی لێنامێنێتەوە. ژنۆلۆژی دەستوەردان و هاتنەدەستێکی رادیکاڵە بەرامبەر بە زانست. ئێمە تێکۆشانەکانی پێشوو بۆ خۆمان دەکەینە رێنیشاندەر. لە کوردستان دەوڵەتەکان بە ئێمە دەڵێن ‘ئەگەر ئێوە بەشداری لە سیستمدا بکەن دەتوانن ببن بە هەموو شتێک، دەتوانن ببنە پەرلەمانتار، ببنە سەرۆک کۆمار، بەڵام ئەگەر نەبن ئێمە مافی ژیانتان پێنادەین“.

بۆ دابڕان لە سیستم پێویستیمان بە ئەندێشە و ژیرییە

قەرەداخی هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەلی بە بیرهێنایەوە کە لەماوەکانی رابردوودا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سلێمانی تیرۆرکرابوو، کە وتبووی: “بۆ دابڕان لە سیستم پێویستیمان بە ئەدێشە و ژیری هەیە، بۆ بیر و ئەندێشەش پێویستیمان بە زانابوونە”. قەرەداخی وتی، “بەراستیش دەبێت کە ئێمە کۆمەڵگایەکی زانا و تێگەیشتوو بونیاد بنێین. رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاتێک کۆمەڵگا هەڵدەسەنگێنێت دەڵێت کە فیمینیزم گرنگە، بەڵام بەر لە فیمینیزمیش کۆمەڵگا هەیە. ئۆجالان وتی، ‘تامێژووی کۆیلەداری، بەکۆیلەکردنی ژنان درکی پێنەکرێت، ناتوانرێت مێژوو بنوسرێتەوە’. دەبێت مێژووی کۆیلایەتی بنوسرێتەوە. ئەو مێژووی نوسراوەتەوە مێژووی کۆمەڵگاکان نییە، بەڵکوو مێژووی دەوڵەت، سیستم و پیاوانە. ئازادی کۆمەڵگا بە ئازادی ژنان مسۆگەر دەبێت. تا ژنان ئازاد نەبن، کۆمەڵگا ئازاد نابێت“.

ڤارشا گاندیکۆتا: رۆژئاوا شۆڕشێکی رادیکاڵە

ڤارشا گاندیکۆتا دواتر قسەی کرد و وتی، “هەموو شتێک لە رێگەی سنوورە دیاریکراون، دەبێت ئەو سنوورانە بکرێنەوە. سەرمایەداری سنوور ناناسێت. دەبێت خەونەکانی ئێمەش سنووریان نەبێت. با سەرنجی رۆژئاوا بدەین؛ تێکۆشان لە پێناو جیهانێکی بێسنوور بەردەوامە. شۆڕش تەنیا بە چەک ناکرێت. باسی دیموکراسی راستەوخۆ، شۆڕشی ژنان دەکرێت. ئەو شۆڕشەی کە پێشەنگایەتی ژنان دەکرێت گرنگە. دەوترێت کە سەرەتا شۆڕش بکەین، دواتر باسی مافەکانی ژنان بکەین. ئەمە هەڵەیە. شۆڕشی رۆژئاوا وەک ئەوەی شۆڕشێکی رادیکاڵە، شۆڕسی ژنانیشە“.

فاتیما ئۆواساک: لە هەبوونی کۆمەڵگاکاندا خاک گرنگە

فاتیما ئۆواساک لە فەرەنساوە کە لە چالاکییەکانی دایکانی ناسپی پێست بەشداربووە باسی تێکۆشانی ژنان لە فەرەنسای کرد وتی، “٢٧ی حوزەیران پۆلیسەکان منداڵێکی رەشپێستیان کوشت. منداڵ بوو. بەداخەوە ئەوە لە فەرەنسا بە ئاسایی دادەنرێت. ژنانی نا سپیپێست لەپێناو رۆڵەکانیان دا تێدەکۆشن. لە فەرەنسا، بەتایبەتی مرۆڤە ناسپی پێستەکان بە شێوەیەکی جیاواز لە شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوا دەڕوانن.

ئەوروپا بەتایبەتیش فەرەنسا لە هەندێک رووەوە شوێنێکی باش نییە بۆ کەسانی نا سپی پێست. لە هەبوونی کۆمەڵگادا خاک گرنگە. فەرەنسا هێندەی خاکی سپی پێستەکان، خاکی کەسانی نا سپی پێستیشە. بەهۆی پاڵنەری ئابوری و ئیکۆلۆژیک کۆچبەری زیادی کردووە. ساڵانە بە هەزاران ژن ومنداڵی کۆچبەر لە دەریای سپیدا دەخنکێن“.

بەرنامەکانی رۆژی یەکەمی چالاکییەکە بە نیشاندانی فیلمی ‘کێ لە ئایدۆلۆژی دەترسێت’ی مارڤا ئارسانیۆس و کۆنسێرتی هونەرمەند مەد-دەرە کۆتایی هات.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …